مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، وه بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن، وه له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كان به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وا بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یاخود سكرتێره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر جێگای بریكاری نه‌قیب چۆڵ بوو ئه‌وه‌ش بۆ باقی ئه‌وه‌نده ماوه‌یه‌ی كه ماوه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كیك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بێجگه له‌وانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌می سه‌ره‌وه ناویان هێندرا چۆڵ بوو به‌هه‌ر هۆێكه‌وه بێت یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی یه‌ده‌گ شوینی ده‌گرێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوو مانگدا بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و پایانه پڕده‌كه‌نه‌وه به هه‌مان رێگای باسكرا‌و له‌م یاسایه‌دا بۆ ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه به مه‌رجێك كه ئه‌وه‌نده ماوه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: نیساب له ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت,بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌هێنرێن,ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو,ئه‌گه‌ر پایه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو