مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه‌وا هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا، له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط)، نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌ه‌بێ و له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیسابیشدا دوای (15) رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌لبژاردن به‌رێوه ده‌چێت و نیساب به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان به ته‌واو ده‌ژمێردرێ، به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌ن به به‌رده‌وام له كاره‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ تا خولێكی تر.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت,هه‌موو ئه‌ركێكی سه‌رشانیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه,به باڵاتریین ده‌سه‌ڵات داده‌نرێت له سه‌ندیكادا,له ناوه‌ندی سه‌ندیكا له ناوه‌ندی مانگی كانوونی دووه‌م هه‌ر سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن,بانگهێشتی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌سترێت بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن