مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌و ئابوونانه‌ی كه سه‌ندیكا وه‌ری ده‌گرێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بن:
1/ (150) دینار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پریشكانی هه‌رێم.
2/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه یان نوێكردنه‌وه‌ی بۆ پزیشكانی هه‌رێم.
3/(100) دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان، ده‌بێ ساڵانه له كاتێكدا بدرێ كه له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێ له‌و كاته دیاركراوه‌دا نه‌یدا ودواكه‌ت، ئه‌وه دووقات ده‌بێ بدات.
4/(150) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان و (150) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و(1000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تدانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له رێكخراوی نا كوردستانی كار ده‌كه‌ن.
5/(100) دۆلار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
6/(50) دۆلار ره‌سمی نوێكردنەوەی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكی كورد لە ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
7/(5000) دینار ئابوونه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و(1500) دیناریش پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.
8/(3000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵەتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و (1000) دینار پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی.
9/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان و (50) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانەی.
10/(300) دینار ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری.
11/(25) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی و (25) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی.
12/(10) دینار ئابوونه‌ی تەسدیقكردنی ئه‌و راپۆرته پزیشكیانه‌ی له عیاده تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و(10) دیناریش هی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.
دووه‌م/ پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حکومتيه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا داده‌نرێ.
الموضوع: ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ پزیشكانی هه‌رێم,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی,ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان,پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حکومتيه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا