مادده‌ی بیست و دووه‌م:
یه‌كه‌م:
1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن.
2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ.
3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ.
دووه‌م:
ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی كار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی.
3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی.
4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن.
5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ.
6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
الموضوع: ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ,مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ,ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ,ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ,جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی كار,كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی,به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی,دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان