مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا
نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی كوردستان
پزیشك: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكادا بڕوانامه‌یه‌كی له پزیشكی یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت له به‌كالیۆریۆس كه‌متر نه‌بێت وله زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌رگرتبێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فێركردنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان دانی پێداهێنرا بێ وپیشه‌كه‌ی خۆی ده‌ست دابێتێ له یه‌كێك له‌و پسپۆرییه پزیشكییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
كاركردن له پیشه‌كه‌دا: بریتییه له كاركردن له بواری پسپۆرییه پزیشكی‌یان له یه‌كێك له بواره‌كانی لێكۆڵینه‌وه وئه‌و نه‌خشه‌سازییه‌ی كه مه‌به‌ستی پزیشكی‌یان هه‌یه وپێشكه‌ش كردنی پرس ورا له باره‌یانه‌وه و سه‌رپه‌رشتی كردنی وكاركردن له كار‌و فرمانی پزیشكی دا كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سنیشانی ده‌كات.
وەزير : وەزيری تەندروستی وكاروباری كۆمەڵايەتیيە
الموضوع: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه,سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,پزیشك