مادده‌ی سێیه‌م:
بڕگه (1) له (دووه‌م)ی مادده‌ی شه‌شی یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:
یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران به‌پێی ماوه‌ی تۆمار كردنه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌رده‌گیرێ:
أ-(150) سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ریبێ.
ب- (200) دوو سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (3) سێ ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنه‌كه‌یدا تێپه‌ریبێ.
حـ- (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (5) پێنج ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.
د- (300) سێ سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (10) ده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.
ه- (350) سێ سه‌دو په‌نجا دینار ئه‌گه‌ر (15) پازده ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.
و- (400) چوار سه‌د دینار ئه‌گه‌ر (20) بیست ساڵ به‌سه‌ر تۆماركردنیدا تێپه‌ریبێ.
-به‌ندی (سێیه‌م) له مادده‌ی شه‌شه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه:
دووه‌م: پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق به یه‌ك جار له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌دات.
خۆ ئه‌گه‌ر، هات و، له كات و وه‌ختی دواكه‌وت و نه‌یدا، ئه‌و له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر زیاد ده‌كرێ.
-به‌ندی (حه‌وته‌م)ی هه‌مان مادده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داده‌ڕێژرێته‌وه:
سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر دابشكێنن و یه‌كسه‌ر هه‌واڵه‌ی سندوقه‌كه‌ی بكه‌ن.
الموضوع: ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه له پارێزه‌ران,رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی له مزوكرێی پارێزه‌ر,پارێزه‌ر ئابوونه‌ی ساڵی پێشووی به‌شداربوونی سندوق,رێژه‌ی (50%) له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه,پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و شه‌خسه مه‌عنه‌وییه‌كان رێژه‌ی بڕیاردراوی یاسایی