مادده‌ی شازده:
یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت:
1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ:
أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری.
ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات.
جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان.
د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی.
2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه.
3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ.
4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی.
5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات).
6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی.
دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان.
سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ.
پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ.
شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات.
حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
الموضوع: دارایی یه‌کێتی,پێنج دینار,دوو قاتی,یارمه‌تی حكومه‌تی,حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێم