مادده‌ی چوارده:
یه‌كه‌م:1-مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق كه له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت.
2- ده‌سته‌ی لق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی لق و به‌رپرسانی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ.
دووه‌م: ده‌سته‌ی لق ئه‌م كار‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات:
1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت.
2- له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق ده‌كات و رێنماییگه‌لی دارایی و سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خت و ترسناكه‌كان ده‌خاته به‌ركار.
الموضوع: مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا,ده‌سته‌ی لق,به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات,گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق