مادده‌ی سیازده:
یه‌كه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت به ده‌سته‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و له‌ناو ئه‌ندامه‌كانیدا سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێ ده‌بێته جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی و به‌رپرسانی لیژنه دارایی و ئیدارییه‌كان و ئیش و كار به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات. سه‌رۆكی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تدا ئاماده ده‌بێ و، كه ئاماده‌ش بوو كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و سازده‌درێ.
دووه‌م: كه‌سێ بۆ ئه‌ندامێتیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان بۆ ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌م نیشانه‌ی خواره‌وه به‌رێ ده‌خات:
1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گشتی.
2- به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و ئاڕاسته‌كاری و رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
3- سه‌رپه‌رشتی بزاڤه‌كانی لقه‌كان و ده‌رهێنانی ئاراسته‌كاری و رێنمایی پێویست بۆ وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وشی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توندوتۆڵ كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌گه‌لی ئیداره‌ی لقه‌كان.
4- ئیقرار كردنی خه‌رجی دارایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت (له سنووری سه‌ڵاحییاتی ئیقرار كراو‌و له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕه پارانه‌دا كه له بودجه‌ی گشتیدا بۆی دانراوه)و، بۆیشی هه‌یه موناقه‌لاتی دارایی له چوارچێوه‌ی بودجه ئیقرار كراوه‌كه‌دا بخاته‌كار.
5- بۆ توند‌و تۆڵ كردنی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ.
6- بودجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كاو پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ته‌سدیق كردنی.
الموضوع: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت به ده‌سته‌ی كارای ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ,كه‌سێ بۆ ئه‌ندامێتیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان بۆ ده‌سته‌ی لقه‌كان هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه هاووڵاتیی هه‌رێم بێت,مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت ئه‌م نیشانه‌ی خواره‌وه به‌رێ ده‌خات,بودجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی ئاماده ده‌كاو پێشكه‌شی ده‌كات به ئه‌نجومه‌ن بۆ ته‌سدیق كردنی.