مادده‌ی دوازده:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی له‌مانه پێك دێت:
1-سه‌رۆكی یه‌كێتی.
2- ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت.
3- سه‌رۆكایه‌تی لقه‌كانی پارێزگاكان.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات:
1-به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ده‌سته‌كانی لقه‌كان.
2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگرهً.
3- ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی.
4- به‌خشینی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی به شه‌خسیاتی په‌روه‌رده‌یی و هزرمه‌ندان.
5- لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی پێویست بۆ هه‌مواركردنی.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كانی خۆی، هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی ساز ده‌دات و، بۆیشی هه‌یه هه‌ر كاتێ پێویست بێت كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی ساز بدات.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی,به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت,به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگرهً,ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی,لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ