مادده‌ی حه‌وته‌م:
أ-ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێك دێت كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌و، هه‌ردوو ساڵ جارێك، له مه‌ركه‌زی یه‌كێتی، بۆ كۆنگره به‌ستنی گشتی، مه‌ندوبه‌كانیان به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی دیاری ده‌كات كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت كه ژماره‌یان (15) پازده ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (4) چوار ئه‌ندامی یه‌ده‌گه. (نصاب)یش به ئاماده بوونی دوو سێیه‌كی ژماره‌ی مه‌ندوبان دێته‌جێ، جا ئه‌گه‌ر هات و (نصاب) نه‌هاته‌جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان شوێن و كاتدا ژماره‌ی مه‌ندوبانی ئاماده بوو، چه‌ند ده‌بن، ببن، ئه‌وا (نصاب) هاتووه‌ته‌جێ و، هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ ده‌كات.
ب- سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان، هه‌موویان ئه‌ندامی كۆنگره‌ن.
ج- یه‌كێتی بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داوای (2/3)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی كۆنگره‌یه‌كی لاوه‌كی ببه‌ستێ.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێك دێت,سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی لقه‌كان,یه‌كێتی بۆی هه‌یه