مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی بۆ وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه تێده‌كۆشێ:
1-چه‌سپاندنی پێڕۆی فیدرالیزم بۆ كوردستانی – عێراق.
2- داكۆكی كردن له ئازادییه دیموكراتییه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
3- له به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری و توانستی زانستی و رۆشنبیری و هزریی مامۆستایان‌دا هاوبه‌شی ده‌كاو، به‌جۆرێكی ئه‌وتۆش ئاماده‌یان ده‌كات كه بڕوای ته‌واو به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ئامانج و ئاواته‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كورد (كوردایه‌تی) بێنێته‌دی.
4- له دانانی ستراتیجییه‌تی پێڕۆی په‌روه‌رده‌و فێركاری هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ بۆ ته‌یارو ئاماده‌كردنی مینهاج و به‌رنامه‌گه‌لێ كه له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بلوێ و بگونجێ.
5- رێز له پیشه‌ی فێركاری ده‌گرێ و پیرۆزیی قوتابخانه‌و په‌یمانگاو زانكۆكان ده‌پارێزێ و داكۆكی له مافه‌كانی مامۆستایانی كوردستان ده‌كاو، ئامانج و ئاواتیان دێنێته‌دێ، زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كا كه به ئازادیه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ئه‌دا بكه‌ن.
6- بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی ژین و ژیاری مامۆستایان تێده‌كۆشێ و، راژه‌و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستییان له‌و بوارانه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات كه ژیانێكی به حورمه‌تیان بۆ بێنێته‌دی.
7- كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستاندا ده‌پارێزێ و، دۆخی رۆشنبیری به‌ره‌و چاكتر ده‌باو، رۆڵی مامۆستایش له بنیادنان و به‌ره‌و چاكتر بردنی شارستانی و، له به مه‌ده‌نی كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا زه‌ق و زۆپ ده‌خاته‌ڕوو.
8- له فێركردنی ئیلزامی و فێركردنی گه‌وره‌كان و نه‌هێشتنی بێ سه‌وادی له هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێ.
9- له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو رێكخراو‌و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا هاوكۆمه‌ك ده‌بێ و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا به‌ره‌و چاكتر ده‌بات.
10- پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی باقیمه‌نی ناوچه‌كانی عێراقدا توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.
11- مامۆستایانی كوردستان له نه‌دوه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌یی و زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌كات.
12- بۆ زامنكردن و پاراستنی مافه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌كانی نه‌ته‌وه به برایه‌تی ژیاوه‌كانی ناو هه‌رێمدا تێده‌كۆشێ.
دووه‌م: یه‌كێتی له پێناوی وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانیدا بۆی هه‌یه:
1-كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی تایبه‌ت به مامۆستایان له هه‌رێمدا دابمه‌زرێنێ.
2- سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌و دام و ده‌زگایانه بكات كه خۆی دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆیشی هه‌یه ئه‌ندامێك وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له ده‌سته‌ی ئیداره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌دا دابنێ.
الموضوع: پێڕۆی فیدرالیزم بۆ كوردستانی – عێراق,ئازادییه دیموكراتییه‌كان و مافی مرۆڤ,به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری,رێز له پیشه‌ی فێركاری ده‌گرێ,مامۆستایانی كوردستان له نه‌دوه‌و كۆنگره په‌روه‌رده‌یی