ماده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م: هه‌ر رۆژنامه نووسێك وازی له ئه‌ركێك له ئه‌ركه‌كانی پیشه‌كه‌ی هێنا یان كارێكی وای كرد كه له نرخی ئه‌و پیشه‌یه‌ی دابه‌زاند یان به كارێك هه‌ڵسا كه‌رامه‌تی ئه‌نگاوت یا به‌ڵگه نامه‌یه‌ك (مستند)ێكی نادروستی پێشكه‌شی به سه‌ندیكا كرد یا سه‌رپێچی یه‌كێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ی كرد سزای (تأدیب)ی ده‌درێ له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (انضباط)ی به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ده‌قی گرتووه له یاسای به‌رزه‌فتی كردنی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی كارپێكراو، ئه‌م سزایانه‌ی خواره وه ده‌درێ
1. وریا كردنه‌وه (التنبیه): به نووسراوێك ده‌بێ و ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌كرێ و سه‌رنجی راده‌كێشرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لێی رووداوه و داوای لێ ده‌كرێ كه له داهاتوودا روو نه‌كاته‌وه.
2. ئینزار(الانزار): له كاتی دووباره كردنه‌وی سه‌رپێچی دیاری كرا‌و له بڕگه‌ی (1) له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌وه ئینزاری پێ ده‌درێ كه جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه.
3. به‌رهه‌ڵستی كردن له ئه‌نجامدانی پیشه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك ساڵ تێنه‌په‌رێ.
4. ده‌ركردنی كاتی : ناوی له تۆماری گشتی ده‌سرێته‌وه، نابێ دووباره ناوی تۆمار بكرێته‌وه دوای تێپه‌ر بوونی دوو ساڵ نه‌بێ.
دووه‌م: سزاكانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ ناكرێ ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌نووس دوای راستاندنی (مصادقه)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا نه‌بێ.
سێیه‌م: بۆ رۆژنامه‌نووسی سزا دراو هه‌یه كه تانه له بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای تایبه‌ت به به‌رهه‌ڵستی كردنی (المنع) یان ده‌ركردن بدا له لای دادگای پێداچوونه‌وه له ماوه پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنیه‌وه به بڕیاره‌كه، سزاكه جێبه‌جێ ناكرێ تا پله‌ی بنبڕی (درجه البتات) وه‌رنه‌گرێ.
چواره‌م: ناوی ئه‌ندام له سه‌ندیكادا ده‌سرێته‌وه ئه‌گه‌ر حوكمی دوماهی به سزای (به‌ندكردنی ئازادی) له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی ناسیاسی له‌سه‌ر ده‌رچوو.
پێنجه‌م: له كاتی حوكم به‌سه‌ر دادانیدا له كووكه (جنحه) یان تاوانێكی شه‌ره‌ف به‌ردا، ناوی له تۆماری گشتی لا ده‌درێ و نابێ جارێكی تر تۆمار بكرێته‌وه.
الموضوع: سزای تأدیبی برای رۆژنامه‌نووسان,وریا کردنەوە (التنبیه),ئینزار (الانزار),به‌رهه‌ڵستی کردنی پیشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک,ده‌ركردنی كاتی