معرف المادة: 11045
رقم المادة : 298
الموضوع: رۆژنامه‌نووس مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ له لایه‌نی مۆله‌ت پێدانی ئاسایی و نه‌خۆشییه‌وه,له كاتی دامه‌زرانی له هه‌ر فه‌رمانێك ماوه‌ی كاركردنی له رۆژنامه‌نووسیدا بۆ سه‌ر مووچه (علاوه) و به‌رز كردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی ده‌خرێنه سه‌ر ئیشه‌كه‌ی,له كاتی كاركردندا ئه‌گه‌ر تووشی هه‌ر پێشهاتێك (اصابه)یه‌ك بوو له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌یه كه كاری بۆ ده‌كا هاریكاری پێویستی بكا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به مافی خانه‌نشینی یه‌وه هه‌یه,ده‌كری رۆژنامه‌نووسی خانه‌نشین به پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌نووس له دام و ده‌زگاكاندا كار بكا,پێویسته خه‌به‌ری سه‌ندیكا بدرێ له كاتی شكایه‌ت كردن كه له دژی رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێ، له كاتی تاوانی بینرا و نه‌بێ نابێ، رۆژنامه‌نووس پرسیار و وه‌ڵام و توێژینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ به تاوانیك كه دراوه‌ت پاڵی و په‌یوه‌نداره به ئه‌نجام دانی كاره‌كه‌یه‌وه دوای خه‌به‌ردانی سه‌ندیكا نه‌بێ,ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجام دان یا به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئه‌و سزایه ده‌درێ كه بۆ ئه‌و كه‌سه دانراوه كه ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندی گشتی له‌كاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمان یا به هۆی فه‌رمانه‌وه,ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به هۆی یان له كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یه‌وه ده‌مرێ، نازناوی ئه‌ندامی (شه‌ره‌ف)ی له سه‌ندیكادا پێ ده‌دری به بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه به گوێره‌ی پێره‌وی ناوخۆ.