مادده‌ی شه‌شه‌م:
كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن:
یه‌كه‌م: رۆژنامه نووسی (متدرج): ئه‌و كه‌سه‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانیه‌وه ده‌كاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، نازناو، یان سیفه‌تی رۆژنامه نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی پێ نادرێ تا دوو ساڵی به‌رده‌وام به‌سه‌ر مماره‌سه‌كردنیدا تێنه‌په‌رێ به پشتگیری كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له لای كار ده‌كا دوای تۆمار كردنی ناوی خۆی له تۆماری گشتیدا، هیچ جۆره ئیمتیازێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموونداری پێنابڕێ تا ناوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ خشته‌ی ئه‌م جۆره (صنف)ە، دوای ئه‌وه ماوه‌ی پله به پله (تدرج) ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ماوه‌ی پله به پله (التدرج) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا یان هاوتای ئه‌و بروانامه‌یه، یه‌ك ساڵه.
دووه‌م: رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون:
ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژنامه نووسیدا به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه به كرده‌وه كاری كردووه یان كار ده‌كا و كردوویه‌تیه پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ره‌ت بووه كه له بڕگه‌ی رابردوو دا ده‌رخراوه.
سێ یه‌م: رۆژنامه‌نووسی به‌شدار:
ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری رۆژنامه نووسی ئه‌نجام داوه به بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ئه‌مه‌ش به به‌رز كردنه‌وه‌ی عه‌قدی پێویست ده‌یسه‌لمێنێ له‌و لایه‌نانه‌وه كه مه‌به‌ستن (من الجهات المعنیه) وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی خۆی راگوازێته‌وه بۆ خشته‌ی رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك كه له (5) پێنج ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ و رۆژنامه‌نووسی بكاته پیشه‌ی خۆی.
الموضوع: كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن,رۆژنامه نووسی (متدرج),رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون,رۆژنامه‌نووسی به‌شدار