مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌م وشانه‌ی خواره‌وه له‌م یاسایه‌دا ئه‌م مانایانه ده‌به‌خشن كه له به‌رامبه‌ریانه‌وه دانراون:
1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.
2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.
3. نه‌قیب: نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق.
4. رۆژنامه‌نووس: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بێ و وه‌فادار بێ به‌رامبه‌ر به پابه‌ندییه‌كانی.
5. رۆژنامه: هه‌ر چاپ كراوێك كه به شێوه‌ی ده‌وری یان ناده‌وری له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چێ و به ره‌سمی مۆڵه‌ت دراوه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
6. تۆمار: ئه‌و تۆماره‌ی كه پێش وه‌خت ئاماده ده‌كرێ بۆ تۆمار كردنی ناوی رۆژنامه نووس و تێكرای ئه‌و زانیاریانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یانه‌وه هه‌یه.
الموضوع: سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,رۆژنامه‌نووس,رۆژنامه,تۆمار