مادده‌ی (12):
یه‌كه‌م: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له سندوقدا ده‌سپێردرێن و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌پێی مه‌رج و ستانده‌ری هاتوو له یاسای نه‌وت و گازدا، پاش ته‌رخانكردنی ئه‌م بڕانه له بودجه‌ی ساڵانه و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێن:
1ـ دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی هه‌رێم.
2ـ ژمێره‌ی (سندوقی نه‌وه‌كانی داهاتوو) به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی (11) یازده‌می ئه‌م یاسایه.
3ـ دراوپێدانی وه‌زاره‌ت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن بۆ پاڵپشتی كردنی ژێرخانی ئابوری كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمدا له كاتی پێویستیدا و، قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پڕۆسه‌كانی نه‌وت و گاز ته‌رخان ده‌كرێن و، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و موڵكانه‌ی له ئه‌نجامی پرۆسه نه‌وتیی و گازییه‌كاندا زیانیان پێ ده‌گات.
4ـ پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو به‌پێی خاڵی (10)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (37) سی و حه‌وت یاسای نه‌وت و گاز.
5ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.
6ـ دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له داهاتی سندوق بۆ گه‌شه پێدانی ژێرخانی كشتوكاڵ كه به‌پێی یاسا رێك ده‌خرێت.
7ـ ته‌رخانكردنی بڕی (2) دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو وه‌ك پترۆدۆلار بۆ هه‌ر قه‌زایه‌ك كه نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێت.
دووم: له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می هه‌ر ساڵێكی رۆژ ژمێریی، وه‌ك یه‌كیی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز و ته‌رخانكراوه فیعلیه‌كانی ژمێره‌كانی سندوق ئه‌نجام ده‌درێت و، ژمێره‌كانی سندوق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه و به‌پێی یاسا و پێڕه‌وه‌كانی بنه‌ماكانی ژمێریاری متمانه پێكراو له هه‌رێمدا، ئه‌نجام ده‌درێن.
سێیه‌م: كاره‌كانی ده‌سته و ژمێره‌كانی سندوق ملكه‌چ ده‌بن بۆ چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم.
چواره‌م: ده‌سته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌پێی ئه‌و پرنسیپ و ستانده‌رانه‌ی تایبه‌تن به ده‌سپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازییه ده‌رهێنكاره‌كانی هاتوو له سه‌رچاوه‌ی (Extractive Industries Transparency Initiative)ی ناسراو به (EITI) پیاده ده‌كات و پێویسته شیاو و هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ شێوازه هه‌ره باشه‌كانی پیشه‌سازییه نه‌وتییه‌كان.
الموضوع: داهاته‌كانی نه‌وت و گاز,دراوپێدانی بودجه‌ی گشتی,پاڵپشتیكردنی سندوقی ژینگه‌ی دامه‌زراو,دراوپێدانی رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و,ته‌رخانكردنی بڕی دوو دۆلار