مادده‌ی (9):
یه‌كه‌م: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانه.
دووه‌م: چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه، چ به دیناری عێراقی بێت، یان هه‌ر دراوێكی بیانی له لقی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له هه‌رێمدا، یان هه‌ر بانكێكی دیكه‌ی حكومی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاش په‌سه‌ندكردنی لقی بانكی ناوه‌ندیی له هه‌رێمدا هه‌ڵیده‌بژێرێت، به مه‌به‌ستی سپاردنی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گاز كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه.
سێیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ده‌ربكات.
چواره‌م: ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان.
الموضوع: ژمێره‌ی ئه‌م سندوقه ژمێره‌یه‌كی داخراوه و خه‌رجی لێناكرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانه,چه‌ند ژمێره‌یه‌كی جۆراوجۆر بۆ سندوق ده‌كرێـته‌وه,پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته رێنمایی پێویست بۆ جولاندن و سپاردنی بڕه‌كان له نێوان ژمێره‌كانی سه‌ر به سندوق,ده‌سته ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ژمێره‌یه‌كی تایبه‌ت له بانكه ئه‌هلیه‌كان بكاته‌وه ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه