مادده‌ی (8):
ده‌سته وه‌رگرتنی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت و گاز به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز.
دووه‌م: سه‌رجه‌م پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز و مۆڵكانه‌كان له كاتی شایسته بوونیاندا، له نێوانیشیاندا پاداشته‌كانی واژووكردن و به‌رهه‌مهێنانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان، پاداشته‌كانی ژێرخانی ئابووری و، بڕه‌كانی ته‌رخانكراو بۆ پاراستنی ژینگه و داهاتی دیكه به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له یاسای نه‌وت و گاز و یاساكانی دیكه‌ی په‌یوه‌نداردا هاتووه.
سێیه‌م: كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان.
چواره‌م: داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی كه‌وا راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به نه‌وت و گاز و به‌رهه‌مه‌كانیان جگه له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی ئیتیحادیدا.
پێنجه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون له‌وه‌ی تایبه‌ته به نه‌وت و گازه‌وه ئه‌ویش به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای دیاریكردن و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له داهاته ئیتیحادییه‌كان ژماره (5)ی ساڵی 2013، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی (چواره‌م)ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه.
شه‌شه‌م: ئه‌و داهاتانه‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنان به‌سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه وه‌ده‌ستدێن.
حه‌وته‌م: هه‌ر داهاتێكی تری پڕۆسه‌ی نه‌وت و گاز كه له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه.
الموضوع: كۆی داهاته شایسته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی هه‌رێم,پێبه‌خشین و پاداشته‌كانی هاتوو له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و گاز,كۆی داهاته‌كانی به‌رهه‌مه نه‌وتی و گازییه‌كان,داهاتی دارایی هاتوو له حكومه‌تی ئیتیحادیی,ئه‌و بڕانه‌ی وه‌ك شایسته بۆ هه‌رێم هاتوون