مادده‌ی (7):
ده‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی سه‌رجه‌می داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم، كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ستده‌كه‌ون له سندوقدا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردن و مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ژمێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، پاش ئه‌وه‌ی به‌پێی مادده‌ی (12)دوازده‌می ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر پێشنیاری ده‌سته و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مان، ته‌رخان ده‌كرێن.
دووه‌م: وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم له سندوقدا به‌پێی چاودێری نێوخۆیی، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی راپۆرتی مانگانه له باره‌یانه‌وه.
سێیه‌م: ساڵانه ئاشكراكردنی گشت ئه‌و داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق ده‌رباره‌ی سپاردن و راكێشان و وردبینی كردنیان به به‌كارهێنانی كۆمپانیای ژمێریاریی جیهانیی لێهاتوو متمانه پێكراو، دواتر به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ناوبه‌ناو بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌وا چالاكی و راپۆرتی كۆمپانیاكانی ژمێریاریی جیهانی پووخت ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی راوبۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرتانه.
چواره‌م: مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی رێكار و پرۆسه‌كانی ژمێركاری به گوێره‌ی ستانده‌ری ژمێریاریی په‌یڕه‌وكراوی جیهانی و ئاستی پیاده‌كردنیان له‌سه‌ر گشت ژمێره‌كانی سندوق كه له‌م یاسایه‌دا باسكراون.
پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان و، بۆ رای گشتی ئاشكرایان بكات.
الموضوع: تۆماركردن و دۆكیومێنتكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم,وردبینیكردنی جوله‌ی گشت داهاته‌كانی نه‌وت و گازی هه‌رێم,ساڵانه ئاشكراكردنی داتایانه‌ی تایبه‌تن به ژمێره و چاڵاكیه‌كانی سندوق,مسۆگه‌ركردنی شه‌فافیه‌ت و دركاندن له پرۆسه داراییه‌كان,پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته راپۆرته‌كانی خۆی به شێوه‌ی مانگانه و ساڵانه‌ی بداته په‌رله‌مان