مادده‌ی (5):
یه‌كه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له ماوه‌ی (90) نه‌وه‌د رۆژ له رێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه.
دووه‌م:
1ـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن و، شیاون بۆ یه‌كجار نوێكردنه‌وه به‌هه‌مان رێكاره باسكراوه‌كان و، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌زیفانه‌یان پڕ كردۆته‌وه پاش ته‌واو بوونی ماوه‌ی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی پێشوویان به‌ر له ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌م وه‌زیفانه.
2ـ سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات:
(به‌خودای مه‌زن سوێند ده‌خۆم كه به دڵسۆزییه‌وه پارێزگاری له یه‌كێتی گه‌ل و سامان و خاكی كوردستانی عێراق بكه‌م و پابه‌ند بم به یاسا).
سێیه‌م: مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته، جگه له نوێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رباری بوونی مه‌رجه گشتییه‌كانی دامه‌زراندن له وه‌زیفه‌ی گشتیی‌دا، به‌لای كه‌م هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی به‌رایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته و خاوه‌ن شاره‌زایی بن له بواری پسپۆڕی ده‌سته بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ده ساڵ به‌نیسبه‌ت سه‌رۆك و (7) حه‌وت ساڵ به‌نیسبه‌ت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامه‌كان.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت و ماف و پابه‌ندییه‌كانیان و ژماره‌یان به‌پێی گرێبه‌ست و به‌گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندی ده‌كات، دیاری ده‌كرێن.
الموضوع: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیدی لێهاتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و پۆستانه‌ی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه,ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پاش په‌سند كردنیان به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك كه زیاتر نه‌بێت له (4) چوار ساڵ داده‌مه‌زرێن,سه‌رۆكی ده‌سته له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده ده‌خوات,مه‌رجه له دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق و ئه‌ندامانی ده‌سته,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه كه‌سانێك له‌وانه‌ی خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیین له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌نجومه‌ن به‌سیفه‌تی راوێژكاریی دابمه‌زرێنێت