مادده‌ی (4):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت و به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و مافی هه‌یه سه‌رجه‌م ره‌فتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات و، سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه.
دووه‌م: ده‌سته پێك دێت له:
1ـ سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی وه‌زیر.
2ـ جێگری سه‌رۆكی ده‌سته به پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
3ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوق .
4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری نه‌وت و گاز و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).
5ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه شاره‌زایی هه‌بێت له بواری دارایی و ئابووری و، پله‌ی وه‌زیفی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت (ئه‌ندام).
6ـ پسپۆڕێكی ئابووری و دارایی (ئه‌ندام).
7ـ پسپۆڕێكی یاسایی (ئه‌ندام).
الموضوع: ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان) پێكدێت,به‌ڕێوه‌بردنی سندوق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت,مافی هه‌یه سه‌رجه‌م ره‌فتاركارییه یاساییه‌كان بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجام بدات,سه‌رۆكه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سندوق ده‌كات له به‌رده‌م په‌رله‌مان و دادگا و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه.