مادده‌ی (1):
یه‌كه‌م: مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
1ـ هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2ـ په‌رله‌مان: په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
3ـ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
4ـ وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم.
5ـ یاسای نه‌وت و گاز: یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (22)ی ساڵی 2007.
6ـ ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كاروباری نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه به‌پێی مادده‌ی (چواره‌م)ی یاسای نه‌وت و گاز پێكهێنراوه.
7ـ سندوق: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه.
8ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمدا.
دووه‌م: پێناسه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای نه‌وت و گاز كه په‌یوه‌ستن به‌م یاسایه به‌ركار ده‌بن، ئه‌گه‌ر ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانیدا.
الموضوع: هه‌رێم,په‌رله‌مان,ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران,وه‌زاره‌ت,یاسای نه‌وت و گاز,ئه‌نجومه‌ن,سندوق,ده‌سته