مادده‌ی پانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.
الموضوع: سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا,پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت