مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی پسپۆریه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، وه‌نه‌قیب به پۆستی تۆمار كرا‌و بانگهێشته‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه مانگێك پێش رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و تێیدا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و شوێنه‌كه و خشته‌ی كاره‌كانی باس ده‌كرێت و به لای كه‌مه‌وه له دوو رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسانه‌ى له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه په‌یره‌و نه‌كران بۆ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی تا تێپه‌رینی مانگێك به‌سه ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌وا وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێت به بانگێشتی ئه‌ندامان بۆ دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا. 3. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چه‌سپاندن هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی‌دا ده‌كرێت.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی,بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی,هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن,دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه