مادده‌ی پێنجه‌م: 1. هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات. 3. خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.
الموضوع: هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو,پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,بڕیار له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ,ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه,بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات له دادگای ته‌مییز