مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه هه‌موار بكرێ، به‌م شێوه‌یه بخوێندرێته‌وه:
1) ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، یا بریكاره‌كان، كه به پێی ئەم یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه پێكدێت، ئه‌م ده‌سته گشتیه‌ش به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه داده‌نرێ, وهه‌ر (3) سێ ساڵیش جارێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی خۆی له باره‌گای سه‌ندیكاكه، به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌ن وله‌سه‌ر داواكردنی سه‌رۆكی سه‌ندیكا (نقیب) ده‌گێڕێ، وله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی سه‌ندیكا وهه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌ن وئه‌ندامی لیژنه‌ی (ئينزيبات) هه‌ڵده‌بژێرێ, (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌رنه‌شهاتبا جێ ئه‌وا له‌و باره‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ و(نصاب)یش به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌نجامدانی ده‌سته‌ی گشتی دێته جێ و ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبا جێ، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
2) ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، و رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن یا ئه‌وه‌ی كه فرمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه دیاری ده‌كرێ.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ندیكا,هه‌ڵبژاردن له هه‌مان كات و جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ,رێژه‌ی نواندنیش له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌ن,ئه‌گه‌ر هات و ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو