مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: برگه‌ی (أ) له مادده‌ی حه‌وته‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: 1. ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی پێكدێت كه پابه‌ندن به بڕگه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه و، به به‌رزترین ده‌سه‌ڵات تێیدا داده‌نرێت و هه‌موو چوار سالأ جارێك له باره‌گای یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی گرێدانی كۆنگره‌ی گشتی كۆ ده‌بێته‌وه، له رێگه‌ی نوێنه‌رانیانه‌وه به رێژه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت دیاریده‌كات كه ژماره‌یان ده‌گاته 15 ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و 4 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و، نیسابیش به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو نه‌بوو هه‌ڵبژاردن دوای تێپه‌ڕینی 15 پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، و نیساب به ته‌واوبوو داده‌نرێت ژماره‌ی نوێنه‌رانی ئاماده‌بوو هه‌رچه‌ند بێت. دووه‌م: بڕگه‌ی (ب) له مادده‌ی حه‌وته‌م هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت: سه‌رۆكی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی و مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت وسه‌رۆك لقه‌كان ده‌بنه ئه‌ندامانی كۆنگره، و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیش بۆی هه‌یه ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و كه‌سایه‌تیه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره زیاد بكات و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ ئه‌م كاره پێویستن بدات، به مه‌رجێك كه له 15 نوێنه‌ر پتر نه‌بن.