مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
یه‌كه‌م: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا له لایه‌ن لیژنه‌ی لق له پارێزگا به‌رێوه ده‌چێت كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات.
دووه‌م: لیژنه‌ی لق له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت و ئه‌ندامانی لق له پارێزگا هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ به‌مه‌رجێك ده‌بێ له‌و كه‌سانه بن كه له‌و پارێزگایه‌دا ده‌ست به‌كارن له پیشه‌كه‌یانداو، لیژنه‌كه‌ش له ناو چوار ئه‌ندامه‌كه‌یدا جێگرێكی سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت.
سێیه‌م: له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق هه‌مان كاری تایبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی پیره‌و ده‌كرێت و ده‌سته‌ی لق ده‌سه‌ڵاتی قه‌بووڵ كردنی وازهێنانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامانی هه‌یه له‌گه‌ل هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جێیان ده‌گرنه‌وه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌وره‌كه‌دا ماوه، هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێیه چۆلانه‌ی ئه‌ندامێتی لیژنه له كاتی روودانی‌دا.
الموضوع: كار‌و باری لقی سه‌ندیكا,تشکیل لیژنه‌ی لق,انتخاب سرۆک و چوار ئه‌ندام,انتخاب دوو ئه‌ندام,کوبونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لق