مادده‌ی هه‌ژده‌م:
یه‌كه‌م: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره‌كان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوون ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانی بوونی ده‌نگه‌كاندا ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێت كه نه‌قیبی تێدایه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه یان سكرتێره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه ئه‌گه‌ر پایه‌ی جێگری نه‌قیب چۆڵ بوو.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت، ئه‌وا ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌و چوار ئه‌ندامه به رێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنی جێی ده‌گرێته‌وه و شوێنی ئه‌وه‌ی دوایش یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه یه‌ده‌گانه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی وه‌رگرتووه پری ده‌كاته‌وه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو (جگه له سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كان)، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بیت ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی دوو مانگ بانگ بكات بۆ كۆبووونه‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پایانه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه پڕده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه ده‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
الموضوع: نیسابی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو,شوێنی نه‌قیب به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێ چۆڵ بوو جێگره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه,یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ك چۆڵ بێت,شوێنی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو