مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا:
1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن.
2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات.
دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.
الموضوع: بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت,بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن,داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو,نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.