مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت كه گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه و به باڵا ترین ده‌سه‌ڵات له سه‌ندیكا داده‌نرێت و، هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت) بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی و، نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت و له كاتی ته‌واو نه‌بوونیشیدا دوای (15) پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێن دا هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كرێت و نیسابیش به ئاماده‌بوونی سێ یه‌كی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌نجومه‌نی پێشوو به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێت له كاره‌كه‌ی خۆیدا بۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ندیكا پێك دێت,گشت ئه‌ركێكی سه‌ر شانیان به پێی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه,هه‌ر سێ ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له مانگی كانوونی دووه‌م دا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن,بانگێشتی نه‌قیب كۆ ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (ئیحتیا‌ت),نیسابیش به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێت