مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه:
1. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشتوكاڵی یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
2. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومنی سه‌ندیكا.
3. نه‌قیب: نه‌قیبی ئه‌ندازیاره كشتوكاڵییه‌كان.
4. ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی: هه‌ر ئه‌ندامێك له سه‌ندیكا بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كشتوكاڵ یان له یه‌كێك له پسپۆره‌كانیدا یاخود له هاوتاكانیدا هه‌بیت و له زانكۆیه‌ك یان په‌یمانگایه‌ك وه‌ری گرتبێت و ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستاندا دانی پێدا هێنا بێ و ده‌ست به كار بێت له پیشه‌كه‌ی به كاركردنی له یه‌كێك له پسپۆرییه كشتوكاڵی یه ده‌ستنیشان كراوه‌كان له‌م یاسایه‌دا.
5. ده‌ست دانه پیشه: كاركردنه له پسپۆرییه كشتوكالییه‌كان له یه‌كێك له له بواره‌كانی لێكۆلینه‌وه و نه‌خشه‌كێشان بۆ پرۆژه‌و كاره كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئه‌ندازیارییه‌كانی كه مه‌به‌ستی كشتوكاڵییان هه‌یه و راوێژكاریی له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و كار له یه‌كێك له فرمانه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دیاری ده‌كات.
6. وه‌زیر: وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری.
7. هه‌رێم: مه‌به‌ست هه‌رێمی كوردستانی عێراقه.
الموضوع: سه‌ندیكا,ئه‌نجومه‌ن,نه‌قیب,ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی,ده‌ست دانه پیشه,وه‌زیر,هه‌رێم