مادده‌ی چواره‌م: بنه‌چه‌ی مادده‌ی پێنجه‌می یاسایه‌كه ده‌بێته بڕگه‌ی (دووه‌م)ی و سێ بڕگه‌شی به‌ڕێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) و (سێیه‌م) و (چواره‌م)ی به‌م جۆره دادێ ده‌خرێته سه‌ر: یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كات بۆ دابین كردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: سندووقێك به‌ناوی (سندووقی نیشته‌جێ بوون) له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ بووندا دادمه‌زرێت و ساڵانه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌خرێته ناوه‌وه كه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا ته‌رخان ده‌كرێت بۆ درێژه‌دان به بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وییه و به په‌یڕه‌وێك ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی دیاری ده‌كرێن. چواره‌م: ئه‌و بڕه پارانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له مادده‌ی (چواره‌م / دووه‌م) له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ده‌خرێنه سندووقه‌كه‌وه.
الموضوع: دابین کردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون,ته‌رخان کردنی بڕه پاره‌یه‌کی ساڵانه,دادمه‌زراندنی سندووقی نیشته‌جێ بوون,درێژه‌دان به بنیاتنانی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوون