مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ماڵه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه خانووبه‌ره بووبێ و به (تجاوز) له‌سه‌ر زه‌وی وزارێك كرابێ كه موڵكی ده‌وڵه‌ت یا شاره‌وانی بووبێ و له‌كاتی دروستكردنیدا یا دواتر به‌ربه‌موڵك كردن كه‌وتبێ و خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی مه‌رجه‌كانی به موڵك كردنی تێدا بن یاكه‌لاوه‌ی تری له‌و بابه‌ته له ناوچه‌كه‌دا كرابن به موڵكی ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ئه‌وا ئه‌و ڕووپێو (مساحه)یه‌ی (تجاوز)ی كراوه‌ته سه‌ر له سنووری ئه‌و ڕووپێوه‌ی ماوه‌ی به‌موڵككردنی زه‌وی و زاره‌كانی میری و شاره‌وانی ده‌كرێته موڵكی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌مه‌رجێك ئه‌م خاوه‌نه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌كه ئه‌و پاره‌ی به موڵك كردنه بدا به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون داویانه.
الموضوع: تجاوز به زمین دولتی یا شه‌ری,مالکیت زمین و حقوق مرتبط با آن,ممنوعیت تصرف غیرقانونی زمین,تأثیر تجاوز بر مالکیت اصلی