مادده‌ی چواره‌م: داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به پێی ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: یه‌كه‌م: داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه پێك هێنراون و حكومه‌تیش ئاكامی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری لیژنه‌كان پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرن. دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕیاری ئازاد كردنی یان حوكمدان به‌بێ تاوانی پله‌ی كۆتایی گوێ له داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه ناگیرێ. سێیه‌م: مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف ته‌نها بۆ هاوسه‌ر و مندالأ ودایك وباوك ده‌گوازرێته‌وه.
الموضوع: داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه,پێشكه‌شی داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌و لیژنانه,مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له كاتی مردنی خاوه‌ن ماف