مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه له‌گه‌ڵ دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شاره‌كان، ره‌تكرایه‌وه، ئه‌وا شاره‌وانی په‌یوه‌ندار پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك كه له (400م2) زیاتر نه‌بێت، له ناو حه‌ره‌می گوند ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ته‌رخان ده‌كات، و به‌خاوه‌ن ده‌كرێت به‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه به‌گوێره‌ی بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئه‌وانه‌ی ده‌یانگرێته‌وه به پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
الموضوع: داواكاری به‌خاوه‌نكردنه‌كه به‌هۆی نه‌گونجانی جێگای زه‌وی وزاره‌كه,پارچه زه‌ویێكی نیشته‌جێبوونی گونجاو به ڕووبه‌رێك,نه‌بوونی پارچه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه,پارچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوشێوه له نێو سنووری نزیكترین شاره‌وانی