مادده‌ی چواره‌م

معرف المادة: 10707

رقم المادة : 272

مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن راوێژكارێكی: ده‌بێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ به‌پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، ده‌زگاكانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌بات و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییان له‌نێواندا ده‌كات، جێگرێكی ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی ده‌درێت له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیدا یاریده‌ی ده‌دات. دووه‌م: به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له‌ مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌بنه‌ ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌ندا و سه‌رۆكی هه‌رێمش بۆی هه‌یه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاسایی پێویستیدا كه‌سان یان ده‌زگای دیكه‌ی بۆ زیاد بكات یان بانگهێشتی ئه‌نجومه‌ن بكرێن. سێیه‌م: ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌ نێو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمدا.

الموضوع: ئه‌نجومه‌ن راوێژکارێکی,به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی,ته‌رخان كردنی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم