أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی گه‌یشتبێته (100%) یان ئه‌ندامێكی له‌شی (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه) له ده‌ست دابێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به قه‌ده‌ر سه‌رجه‌می ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه‌یه بێت كه مانگانه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یێ پله‌ی زه‌بوونیی له (50%) كه‌متر نه‌بێ ونه‌گه‌یشتبێته (100%)، ئه‌وه مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و مووچه‌یه بێت كه له كاتی خزمه‌تا وه‌ریده‌گرت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.