أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی ودوو
مادده‌ی سی ودوو: 1. ئه‌گه‌ر شكاتێ درا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌میش ده‌ینێرێ بۆ لقی پێوه‌ندیدار تا ئه‌و لقه ڕاو ڕاسپارده‌ی خۆی پیشان بدا، جا، ئه‌وجا، هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ. 2. سه‌رۆكی لیژنه‌كه، برواری دانیشتنه‌كه دیار ده‌كاو پزیشكی ددانه‌كه‌شی لێ ئاگادار ده‌كا. 3. دانیشتنه‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی نهێنیه.
مادده‌ی سی وسێ
مادده‌ی سی وسێ: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی ده‌عواكه‌ش بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سی رۆژدا – كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا تانه له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی بگرن، ئیدی بڕیاری ئه‌م دادگایه كۆتایی و بنبڕه.
مادده‌ی سی وهه‌شت
مادده‌ی سی وهه‌شت: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ر كار.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: 1. تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی پیشه‌كه ساڵانه، له مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام له‌و ماوه‌یه، به‌بێ پاساوی به‌جێ، دوابكه‌وێ، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێ و، تا دووقات ئابوونه‌ی تازه كردنه‌وه نه‌ده‌ات ئیجازه‌ی بۆ ناكرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام به‌بێ پاساوی به‌جێ دوو ساڵ له سه‌ریه‌ك له تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌كه‌ی دوابكه‌وێ، ناوی له تۆمار كوێر ده‌كرێته‌وه،و پیشه‌كه‌شی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هاتیش و ویستی دووباره تۆمار بكرێته‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا پێویسته دووقاتی هه‌ردوو ئیجازه‌ی ئینتیما و تازه كردنه‌وه‌كه‌ش بدات. 3. ئه‌ندام ئه‌گه‌ر شه‌رتێ، له شه‌رتوشروتی ئینتیما له ده‌ست بدات ئه‌ندامێتیه‌كه‌شی له ده‌ست ده‌داو، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نیش پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. ئه‌ویش بۆی هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا –كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم تانه له بڕیاره‌كه بگرێ، ئیدی بڕیار، بڕیاری ئه‌م دادگایه‌یه‌و بنبره.
مادده‌ی سی ونۆ
مادده‌ی سی ونۆ: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاته به‌ر كار.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1. هه‌ر ئه‌ندامێ به بڕیاری زه‌پتی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ، ناشێ له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا به‌شدار بێت. 2. له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و، ئه‌گه‌ر دوولای ده‌نگ یه‌كسان بوون، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ده‌نگی نه‌قیب بۆ كام لایان بێ هی ئه‌و لایه‌یه.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: 1. پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2. پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 3. ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وت
مادده‌ی بیست وحه‌وت: لیژنه‌ی زه‌پتی له مه‌ركه‌زی سه‌ندیكادا له سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك ده‌هێنرێ و ئه‌ندامێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكایش، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا.
مادده‌ی بیست ودوو
مادده‌ی بیست ودوو: یه‌كه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی لق له پێنج ئه‌ندام ودوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، شه‌شیان ماوه‌یه‌ك پیشه‌گوزارییان كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌رچی حه‌وته‌میانه، ئه‌وه، ده‌شێ خزمه‌تی له پێنج ساڵ كه‌متربێ. 2. ئه‌ندامی لق، مه‌رجه خه‌ڵكی هه‌رێم بێ و، له هه‌رێمیش دانیشتبێ. 3. سه‌رۆكی لق ونوێنه‌ره‌كه‌شی، له ئه‌ندامانی لقه‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێن. دووه‌م: لق ئه‌م ئه‌ركه تایبه‌تانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1. به‌ركارخستنی پلانی كار، كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هه‌روه‌ها به‌ر كارخستنی رێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 2. كۆشش بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌كه. 3. به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4. ئه‌و فرمانه تایبه‌تانه كه نه‌قیب یان ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرێ. 5. دامه‌زراندنی به‌رده‌ستانی لق ودیاریكردنی كرێیه‌كانیان، پاش ته‌سدیقكردنی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه. 6. به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كه‌سێ داده‌نێ نوێنه‌رایه‌تیی لق له دایه‌ره فه‌رمیه‌كاندا بكات.
ماده‌ی بیست
ماده‌ی بیست: نه‌قیب، سه‌ره‌رای ئه‌و ئةركوفرمانة تایبه‌ته‌ی ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌به‌خشێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ش ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: 1. له‌به‌رده‌می هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نوێنه‌ری سه‌ندیكایه. 2. بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌خاته به‌ر كار. 3. له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بانگهێشتی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌كا بۆ كۆبوونه‌وه. 4. سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتی وئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. 5. ئیمزاكردنی سه‌نه‌دگه‌لی سپاردن وسه‌رفكردنی ئه‌موالی سه‌ندیكا. 6. ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و، راپۆرتی كۆتایی بۆ حساب وحسابكاریی كۆتایی و، راپۆرتی ساڵانه‌ی بزاڤ و چالاكیی سه‌ندیكاو، پێشكه‌شكردنیان به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له واده‌ی دیاركراوی خۆیاندا. 7. به‌پێی میلاك، كه ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیقی كردووه، كارمه‌ندان بۆ سه‌ندیكا داه‌دمه‌زرێنی و، كاروباری خزمه‌ت و زه‌پتیشیان به‌جێ ده‌گه‌يينىَ. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه، هه‌ندێ له فرمانه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی، به نوێنه‌ره‌كه‌ی یان یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بسپێرێ.
مادده‌ی بیست وشه‌ش
مادده‌ی بیست وشه‌ش: ئه‌م ئيشانه‌ی خواره‌وه، قه‌ده‌غه‌ن: 1. راكێشانی نه‌خۆش به فریودان وله رێگای واسیته‌وه. 2. ناوبانگ زڕاندنی پیشه‌و خاوه‌ن پیشه‌كه‌و بێ نرخ كردنی پێگه‌ی زانستی و ئه‌دةبییان. 3. ئیش پێكردنی خاون پیشه توندروستییه بێ ئیجازه‌كان.
مادده‌ی بیست وجوار
مادده‌ی بیست وجوار: 1. دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێت: 2. ئابوونه‌ی ئینتیماو به‌شداربوونی ساڵانه. 3. مزی ناوی خۆنوسین. ج.مزی نووسینی نازناوی پسپۆری. د.مزی ئیجازه‌پێدان و تازه‌كردنه‌وه‌ی پیشه‌گوزاریی تایبه‌ت بۆ دام وده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان. هـ.مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتگه‌لی پزیشكی. و.سوودی چاپه‌مه‌نیه‌كانی سه‌ندیكا. ز.غه‌رامه‌ی ئه‌و حوكمانه‌ی كه لیژنه‌ی زه‌پتی پارێزگا به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌دات ح.دیاری وبه‌خشش وهه‌ر ده‌ستهاتێكی دی. گ.داهاتی یانه‌گه‌لی ومه‌لبه‌نده‌كانی رۆشنبیری وكۆمه‌لایه‌تی بۆ سه‌ندیكا. 2. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بارودۆخێكی نا ئاسایی، ته‌سدیقكردنی بوجه له واده‌ی دیاركراوی خوێدا نه‌كرا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، كار به‌پێی ده‌روازه‌و به‌شه‌كانی بوجه‌ی پێشتر ده‌كرێ تا بوجه تازةكة ته‌سدیق ده‌كرێ.
مادده‌ی سی وشه‌شت
مادده‌ی سی وشه‌شت : هه‌ر كه‌سێ به‌پێ تۆماربوون و به‌پێی ئیجازه كه حوكمه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موماره‌سه‌ی ئه‌م پیشه‌یه بكا، ئه‌وه غه‌رامه‌یه‌ك ده‌كرێ له (450000) چوارسه‌د وپه‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له (600000) دینارریش نه‌ترازێ.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه. 2. پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ. 3. پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات: 1. ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 2. وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكاو ئیقراركردنیان. 3. سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.
مادده‌ی بیست وپێنج
مادده‌ی بیست وپێنج: يةكةم: ئابوونه‌و مزێ كه سه‌ندیكا وه‌ریانده‌گرێ به‌م شێوه‌یه‌ن: 1. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئینتیمای پزیشكانی ددانی هه‌رێمه، بۆ غه‌یره عیراقیش (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دیناره. 2. (7500) حه‌وت وهه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه ئابوونه‌ی ئیجازه‌ی سالانه‌یه یان تازه‌كردنه‌وه‌كه‌یه‌تی بۆ پزیشكانی ددانی هه‌رێم و(27000)بیست وحه‌وت هه‌زار دینار بۆ غه‌یری عیراقی. 3. (45000) چل وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی ددانسازییه‌و (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 4. (225000) دووسه‌د و بیست وپێنج هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ددانه‌و، (75000) حه‌فتا وپێنج هه‌زار دینارییش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی سالانه‌یه‌تی. 5. (15000) پازده هه‌زار دینار، مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پسپۆڕه، و (15000)پازده هه‌زار دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 6. (60000) شه‌ست هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی فرۆشتنی ئامێر‌و ئامرازی ددانه، و (30000) سی هه‌زار دیناریش بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 7. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی عیاده‌یه‌كی پیشه‌گوزاری گشتیییه، و (7500) حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د دیناریش مزی تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی. 8. (15000) پازده هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی پیشه‌گوزارییه له عیاده میللیه‌كاندا. 9. (22500) بیست ودوو هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی تۆماركردنی نازناوی پسپۆرییه. 10. (1500) هه‌زار وپێنج سه‌د دینار، ئه‌وه مزی ته‌سدیقكردنی راپۆرتی پزشیكییه ئه‌وانه ى له عیاده تایبه‌ته‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. 11. (600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دینار، ئه‌وه مزی ئیجازه‌ی كردنه‌وه‌ی كارطةيةكى دروستكردنى ماددةطةلى ددانةو (300000) سىَ سةد هةزار دیناریش بۆ تازكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یه‌تی.
مادده‌ی سێه‌م
مادده‌ی سێه‌م: سه‌ندیكا بۆ وه‌دیهانینی ئه‌م ئامانجانه تێده‌كۆشێ: 1. باڵپشتی كردنی گه‌لی كوردستان وپشتقایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراتی و پته‌و كردن وبه‌ره‌و چاكتر گۆڕینی فیدراڵییه‌ت. 2. داكۆكی له مافه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌ندامان. 3. هاوبه‌شكردنی پزیشكانی ددان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییدا. 4. سه‌رپه‌رشتی ئیشی پیشه‌یی ئه‌ندامان له عیاده تایبه‌ت ونه‌خۆشخانه میللییه‌كاندا تا ره‌فتاری چه‌وت روونه‌دات و حورمه‌تی پیشه‌كه له‌كه‌دار نه‌بێ. 5. رێكخستنی رێسا گه‌لی پیشه‌گوزاری و ریقابه‌ی به‌ركارخستنیان. 6. فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كار بۆ پزیشكانی ددان له دانیشتوانی هه‌رێم. 7. رێكخستنی سه‌روسه‌ختی (علاقات) ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ودایه‌ره‌و دامه‌زراوه حكومی وغه‌یره حكومیه‌كاندا. 8. هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاو كومه‌ڵه پیشه‌ییه‌كانی تری هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا. ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 9. به‌هێز كردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه ددانسازه‌كانی كورد‌و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. 10. به‌رز كردنه‌و سه‌ویه‌و ئاقاری پیشه‌یی وزانستی و رۆشنبیری ئه‌ندامه‌كانی به ئاواتی به‌رز كردنه‌وه‌و پاراستنی پیشه‌كه. 11. له‌سه‌ر پرۆژه گه‌لی یاسا‌و پێروگه‌لێ پێوه‌نديی به پیشه‌ی پزیشكی و رێكه‌وتننامه‌ی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێ، رای خۆی ده‌دات. 12. هه‌وڵ ده‌دات ئاينده‌یه‌كی به‌خێر بۆ حاڵاتی نه‌خۆشی و پیری وپه‌ككه‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته به‌ربكا. 13. ریقابه‌كردنی شه‌رتوشروتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ته‌كان، و قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه شه‌رتو شروتیان ته‌واو نییه .
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. ئینتیماكردن بۆ سه‌ندیكا له رێگا داوایه‌كی نووسراوه‌وه ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێ به نه‌قیب یان به سه‌رۆكی لقی پاریزگاكه، به به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی پێویسته‌وه. 2. ئه‌م داوای ئینتیمایة له ماوه‌ی (30) رۆژدا – كه له روژی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكا ده‌ست پێ ده‌كا – ده‌خرێته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن و ئه‌نجومه‌نیش ده‌بێ له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه ده‌نا، ماوه‌كه ته‌واو ببێ و ئه‌نجومه‌ن یه‌كلای نه‌كردبێته‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا به‌قبوڵكراو داده‌نرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه به بریارێكی هۆدار، داوای ئینتیما كه ره‌تبكاته‌وه، خاوه‌ن داواش بۆی هه‌یه له‌و رۆژه‌وه‌ی ته‌بلیغ كراوه تا (30) رۆژ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا، تانه له‌و بڕیاره بدات ئیدی، بڕیاری ئه‌م دادگایه بنبڕه.