أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: 1/ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، ئه‌وانه‌یان كه سه‌ر به دایه‌ره‌ی ره‌سمی، یان نیمچه ره‌سمییه‌كانن، مافی خۆیانه (به‌ره‌زامه‌ندیی دایه‌ره‌كانیان) دوای ده‌وامی ره‌سمی به پیشه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ریك بن. 2/ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، به پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له پیاده‌كردنی پیشه‌ی خۆی به‌ربه‌ست كرابێ، به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسا وپێڕۆ و رێسايانه‌ی كه له دایه‌ره‌كه‌ی خۆیدا، له‌كاردایه، مافی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌يی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1/لیژنه‌ی زه‌پتی له سه‌رۆكێك و دوو ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دایان ده‌نێ به‌مه‌رجێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌ندامێ بێ له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 2/لیژنه‌ی زه‌پتی تایبه‌ته به سه‌یركردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچيیانه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه و، له‌و مه‌سه‌له وشكاتانه‌ش ده‌پێچێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا و، ده‌شتوانێ یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی خۆی راسپێرێ كه لێیان بكۆڵێته‌وه و راپۆرتێك له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكات. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی له‌سه‌ر ئه‌و رێسایانه‌ی له یاسای زه‌پتی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه، ره‌فتار ده‌كا.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ: 1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا. 2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا. 3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار. 4/خزمه‌تگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا. 5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا. 6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ. 7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا. 8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا. 9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه, لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ. 10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ. 11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ک دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا. 12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ. 13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می. 14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با. 15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات. 16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌هه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر هات و له ساڵێكدا به پێ مه‌عزه‌ره‌تی ماقوڵ، له سێ دانیشتنی بانه‌وبان یه‌كدا ئاماده‌نه‌بێ، یان له پێنج دانیشتنی جیا به‌جیادا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه، وه‌ها له قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات: 1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ. 2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه. 3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ. 4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات. 5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه, له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ. 6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه دایه‌ره ره‌سمی ونیمچه ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه ئاگاداربكاته‌وه.