أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (21)
مادده‌ی (21): ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی (22)
مادده‌ی (22): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكرێت.
مادده‌ی (23)
مادده‌ی (23): پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (24)
مادده‌ی (24): ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
المادة 50
المادة (50) ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێندرێنه‌وه: یه‌كه‌م: نێردراوی كۆنگره‌ی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بانگهێشتی (2/3) دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی یان (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كانی. دووه‌م: ژماره‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به ئاماده‌بوونی به‌لای كه‌م (1/3) یه‌ك له‌سه‌ر سێی نێرده‌كان له ئه‌ندامانی كۆنگره دێته ئاراوه، به پێچه‌وانه‌وه بۆ رۆژی دواتری دواده‌خرێت و له كاتی نه‌هاتنه ئارای ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.