أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
ماده‌ی پانزده‌یه‌م:
ماده‌ی پانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێ ده‌سته‌ی گشتی بانگ بكرێ بۆ كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كان له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه. 2. به داواكاریه‌كی نووسراوی هۆدار سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن، ده‌بێ ئه‌ویش بانگێشت ده‌ربهێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی گه‌یشتنی داواكاریه‌كه‌وه دیاری بكا. دووه‌م: نابێ له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كاندا باسی هیچ شتێك بكرێ ته‌نیا ئه‌و كارانه نه‌بن كه له به‌رنامه‌ی كاردا دانراون.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌رمانساز بۆی هه‌یه دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازی و كیمیاوی و (نه‌خۆشی- كیمیاوی) له باتی ده‌رمانسازی بكا، دوای ته‌واوكردنی خولێكی تاقیگه‌یی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆله‌تی پێ درا بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامان. 3. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كان له هه‌رێمدا و داكۆكی كردنی له مافه‌كانیان. 4. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی تر له‌ناو هه‌رێمدا كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 5. زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و په‌ك كه‌وته‌یی دا. 6. رێكخستنی بنه‌مای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری پیاده‌كردنی.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: غه‌یری ئه‌ندامانی سه‌ندیكا ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردووه نابێ ده‌ست ده‌نه پیشه‌ی ده‌رمانسازی. دووه‌م: له‌سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمیه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان پێویسته وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رمانساز بۆ سه‌ندیكا بنێرن.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: 1. كاره‌كانی لق له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌رێوه ده‌چێ كه پێك هاتووه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ، بۆ ماوه‌یه‌ك موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌یان كردبێت له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ وه به ده‌نگدانی نهێنیش له لایه‌ن ئه‌ندامانی لقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن. 2. لیژنه له نێوان ئه‌ندامه‌كانی دا سه‌رۆكێك بۆ لق هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندام نابێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی بكا ئه‌گه‌ر له رووی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌ستدانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێ. دووه‌م: بڕیاره‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌چن و له كاتی یه‌كسانیشدا به‌و لایه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی دوانزده‌م:
مادده‌ی دوانزده‌م: سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). چواره‌م: لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێك دێت، بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونیدا به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، له كاتی چۆڵ بوونی پله‌ی بریكار سكرتێر شوێنی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه له كاتی چۆڵ بوونی پله و پایه‌كانی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی و سكرتێردا. چواره‌م: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا، به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگاكانی دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلیه‌كان و كۆنگره‌كان، وه راستاندنی معامه‌له‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تایبه‌تن به سه‌ندیكاوه، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.