أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه به‌ئیشی قه‌ده‌غه‌كراو داده‌نرێن: 1/سه‌رپێچی كردنی یاسا وپه‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان و فه‌رمان وبنچینه‌كانی ره‌وشتی پیشه‌یی به تاییه‌تی راكێشانی نه‌خۆش به‌هۆی پروپاگه‌نده كردن (ته‌رغیب) وبه‌كارهێنانی میانگیر. 2/زیان گه‌یاندن به شۆره‌تی پیشه‌یی وئه‌وانه‌ی ئه‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن وكه‌م كردنه‌وه له پایه‌ی زانستی و ئه‌ده‌بییان. 3/كارێكی وا بكرێ كه پزیشكه‌كه به پێچه‌وانه‌ی راستيی خاوه‌ن پسپۆرییه. 4/به‌كارهێنانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه مۆڵه‌تنه‌دراوه‌كان.
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م
مادده‌ی سی ویه‌كه‌م: 1/پزیشك له ماوه‌ی گرتن وبه‌ندكردن وحیجزكردنی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ. 2/پزیشك ئه‌گه‌ر حوكم بدرێ له سه‌ر تاوانێكی ئابڕووبه‌ری په‌یوه‌ندار به پیشه‌كه‌ی، ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. 3/ئه‌گه‌ر دووباره حوكمی پزیشك درا له ئه‌نجامی تاوانبار كردنی له‌سه‌ر كرداری وا كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌وه هه‌بێ نابێ دووباره ناوی له سه‌ندیكا تۆمار بكرێته‌وه مه‌گه‌ر دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی نوێ نه‌بێ له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا، به پێی په‌یڕه‌و و ئه‌و رێنماییانه‌ی لێیه‌وه ده‌رچوون.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: 1/ئه‌گه‌ر شكاتێك پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا كرا، ئه‌وا ده‌ینێرێ بۆ لقی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆی ورێنمایی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ر كامێكیانه‌وه ئیسپات نه‌بوو، ئه‌و كاته ده‌نێردرێ بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن. 2/سه‌رۆكی لیژنه، مێژووی دانیشتن دیاری ده‌كات وبه پزیشكه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ. 3/دانیشتنه‌كانی لیژنەی به‌رزه‌فت كردن نهێنی ده‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: 1/نابێ موڵك وماڵی سه‌ندیكا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت یا بفرۆشرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه له جیاتی نرخی موڵك وماڵه‌كه بێت. 2/به ئاماده‌بوونی نه‌قیب یا جێگره‌كه‌ی یاخود سه‌رۆكی لق یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كا نه‌بێ، نابێ باره‌گای سه‌ندیكا یاخود باره‌گای لقه‌كانی بپشكندرێن. 3/هه‌ر ده‌ست درێژییه‌ك بكرێته سه‌ر ئه‌ندام له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی یاخود به‌هۆی ده‌ستدانه پیشه‌كه‌ی ده‌ست درێژیكه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی سزای ئه‌و كه‌سه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر فرمانبه‌رێ له كاتی فرمانه‌كه‌یدا. 4/پێویسته ده‌سته‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه به‌ر له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندام دا له‌سه‌ر تاوانی نه‌بینراو، ئاگاداری سه‌ندیكا بكاته‌وه، پێویسته سه‌ندیكاش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا نوێنه‌ری خۆی بنێرێ. 5/ئه‌ندام له ژووری به‌كرێی پله یه‌كی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وحكومه‌تییه‌كان وپه‌یمانگا هونه‌رییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێ وله كرێدان ده‌بووردرێ، به‌ڵام حه‌قی ماندووبوونی پزیشك ونه‌شته‌رگه‌ره‌كان له لیستی حیساب له كاتی نووستنی ئه‌ندام له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی وچوونه عیاده‌ی تایبه‌تی دا ده‌شكێنرێ.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: ده‌شێ پزیشكێكی مۆڵه‌تدراو پزیشكێكی دیكه دابنێت له عیاده‌كه‌ی كاربكات به‌مه‌رجێك ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه هه‌مان پله‌ی زانستی و پسپۆری هه‌بێ وئه‌و ماوه‌یه‌ش له سێ مانگ پتر نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ وپێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لق له پارێزگا ده‌كرێ وبه‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاریی چوونه ناو سه‌ندیكا، له‌ماوه (30) رۆژ له مێژووی تۆمار كردنی له سه‌ندیكا، ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن، وئه‌نجومه‌نیش پێویسته له‌و ماوه‌یه‌دا بیبرێته‌وه وئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه ره‌ت بوو ویه‌كلانه‌كرایه‌وه ئه‌و داوا كاره به‌وه‌رگیراو له سه‌ندیكا داده‌نرێ. 3. ئه‌نجوومه‌ن بۆی هه‌یه به بڕیارێكی هۆدەرخەر داواكاریی چونه ناو سه‌ندیكا ره‌ت بكاته‌وه وخاوه‌ن داواكه‌ش بۆی هه‌یه له‌لای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی پێراگه‌یاندنیه‌وه تانووت له‌و بڕیاره بدات و بڕیاری دادگاش بنبڕه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ده‌بێ ئه‌ندام ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی: 1. له هاووڵاتییانی كوردستانی عێراق بێ یاخود لێی دابنیشێ. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر سزا نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێ كه له به‌كالۆریۆس یا هاوتای له پزیشكی دا كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. پزیشك له هه‌رێمی كوردستاندا تا نه‌چێته ناو سه‌ندیكا وبڕوانامه‌ی تۆماركردن ومۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه‌ی وه‌رنه‌گرێ بۆی نییه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی. 2. ئه‌و پزیشكه كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن بۆیان هه‌یه بێنه ناو سه‌ندیكا به‌و مه‌رجه‌ی هه‌موو مه‌رجێكی یاساییان لێ بێته دی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه داواكه‌یان قه‌بووڵ بكات یا ڕەو‌تی بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا به مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. وه‌ستانی پزیشكان له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان وپشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم وپێڕۆی دیموكراتی وپته‌وكردن وبه‌ره‌و چاكتربردنی فیدرالییه‌ت. 2. به‌رگری كردن له مافی پیشه‌یيی ڕه‌وای پزیشكان له هه‌رێمدا. 3. رێكخستنی به‌شداربوونی پزیشكان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی پیشه‌یی له‌باره‌ی پزیشكان و ده‌ست دانه پیشه‌یان له عییاده‌ی تایبه‌تی ونه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، تاكو كاری چه‌وتی وا نه‌كرێ كه له‌گه‌ڵ پیرۆزیی پیشه‌كه نه‌گونجێ. 5. چه‌سپاندنی مه‌رجه‌كانی كردنه‌وه‌ی عییاده‌ی تایبه‌تی و نه‌هێشتنی ئه‌و بارانه‌ی كه مه‌رجه‌كانیان لێ نایه‌ته دی. 6. وه‌ده‌ست هێنانی ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ پزیشكانی دانیشتووی هه‌رێم. 7. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی پزیشكان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا حكومه‌تی وناحكومه‌تییه‌كان. 8. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا وكۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی دیكه له هه‌رێم دا وله ده‌ره‌وه‌یدا، له‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی سه‌ندیكادا ده‌گونجێن. 9. به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پزیشكه كورده‌كان و دۆستانی گه‌لی كورد له ده‌ره‌وەی هه‌رێم دا. 10. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی و زانستی و رۆشنبیريی ئه‌ندامانی بۆ پێشخستنی پیشه‌كه و پاراستنی. 11. رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ی یاسا و پێره‌وانه‌وه ده‌رببرێ كه په‌یوه‌ندی به پیشه‌ی پزیشكی و رێككه‌وتننامه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه. 12. هه‌وڵ بدا كه ئاسووده‌یی ژیانی ئه‌ندامه‌كانی له كاتی نه‌خۆشی وپیری و وزه‌بونیدا ده‌سه‌به‌ر بكا. 13. ڕێساكانی ده‌ستدانه پیشه‌كه رێك بخات و موراقه‌به‌ی جێ به‌جێ كردنیان بكات.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1/ ده‌سته‌ی گشتی 2/ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا 3/لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی 4/ده‌سته‌ی لقه‌كانی پارێزگاكان دووه‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌ندامان یان ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان به پێی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ كردووه پێك دێ و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكا و هه‌ر سێ ساڵ جارێك كه له مێژووی هه‌ڵبژاردنەکە‌وه ده‌ست پێ ده‌كا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئادار كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گای خۆی ده‌به‌ستێ و ئه‌مه‌ش به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و بانگهێشتی نه‌قیب ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌صلی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ولیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن ونیسابیش به ئاماده‌بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی یا نوێنه‌رانی ته‌واو ده‌بێت وکاتێك كه نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوای پازده ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌كرێ له كات وشوێنی دیاری كراودا له‌و كاته‌دا به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یا نوێنه‌ران نیساب ته‌واو ده‌بێ به پێچه‌وانه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌رده‌وام بوو داده‌نرێ له كاره‌كه‌ی وبۆ ده‌وره‌یه‌كی دیكه. 2/له بارێكدا كه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێ ورێژه‌ی نواندنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا یان ئه‌وه‌ی جێی ده‌گرێته‌وه به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكاوه ده‌سنیشان ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: جگه له‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌سته‌ڵاتی كاری تایبه‌تی به نه‌قیب ده‌دات، نه‌قیب ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌كات: 1/نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نێكدا ده‌كات. 2/جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 3/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ده‌بێت. 4/سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 5/ئیمزاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی له بانك دانان وخه‌رج كردنی پاره‌ی سه‌ندیكا. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وراپۆرتی كۆتایی بۆ ژمێركاری دوایی و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌ی چالاكی سه‌ندیكا وپێشكه‌ش كردنی به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له واده‌ی دیاری كراوی دا. 7/دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا به پێی میلاكی په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا وپیاده‌كردنی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاروباری خزمه‌ت و به‌رزه‌فت كردنیان. دووه‌م: نه‌قیب بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌لاته‌كانی خۆی بدات به جێگره‌كه‌ی یان یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1/بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستدانه پیشه به‌خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێ كه لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكاری دیاری ده‌كات وبه‌هه‌موو لقه‌كانی سه‌ندیكای راده‌گه‌یه‌نێ. 2/ناشێ پزيشكێكی تر لە عيادەی پزيشكێكی قەدەغەكراو لە دەستدانە پيشە كار بكات 3/ ئەو غه‌رامانه‌ی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیه‌وه حوكمی پێ ده‌رده‌چێ ده‌بێته داهاتێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی سی پێنجه‌م
مادده‌ی سی پێنجه‌م: نه‌قیب وجێگری نه‌قیب ئه‌گه‌ر له شوێنی نەقيب كاری بینی له سه‌رپێچی كردنی هه‌ر به‌رزه‌فتیه‌ك كه له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌وه په‌یدا بووبێ، ئیجرائاتی یاساییان ده‌رهه‌ق ده‌كرێ له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رزه‌فتیدا، هه‌واڵه كردنیشیان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتییه‌وه ده‌كرێ.