أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و ئابوونانه‌ی كه سه‌ندیكا وه‌ری ده‌گرێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بن: 1/ (150) دینار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پریشكانی هه‌رێم. 2/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه یان نوێكردنه‌وه‌ی بۆ پزیشكانی هه‌رێم. 3/(100) دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بۆ ئه‌ندامان، ده‌بێ ساڵانه له كاتێكدا بدرێ كه له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، ئه‌گه‌ریش ئه‌ندامێ له‌و كاته دیاركراوه‌دا نه‌یدا ودواكه‌ت، ئه‌وه دووقات ده‌بێ بدات. 4/(150) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه بۆ كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی تایبه‌ت بۆ پزیشكه پسپۆره‌كان و (150) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی و(1000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تدانی ئه‌و پزیشكانه‌ی كه له رێكخراوی نا كوردستانی كار ده‌كه‌ن. 5/(100) دۆلار ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكه كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق. 6/(50) دۆلار ره‌سمی نوێكردنەوەی چوونه ناو سه‌ندیكا بۆ پزیشكی كورد لە ده‌ره‌وه‌ی عێراق. 7/(5000) دینار ئابوونه‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و(1500) دیناریش پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی. 8/(3000) دینار ئابوونه‌ی مۆڵەتی كردنه‌وه‌ی عیاده‌ی نه‌شته‌رگه‌ری و (1000) دینار پاره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی. 9/(100) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی تایبه‌تی موماریسه‌كان و (50) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانەی. 10/(300) دینار ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری. 11/(25) دینار ئابوونه‌ی مۆڵه‌تی ساڵانه‌ی عیاده‌ی میللی و (25) دینار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی. 12/(10) دینار ئابوونه‌ی تەسدیقكردنی ئه‌و راپۆرته پزیشكیانه‌ی له عیاده تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و(10) دیناریش هی ئه‌وانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن. دووه‌م/ پاره وبه‌ڵگه‌نامه‌ی دارایی له یه‌كێك له بانكه حكومه‌تیه‌كان به‌ناوی سه‌ندیكا داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م: هه‌ر پزیشكێك زیان به ئه‌ركی پیشه‌یی بگه‌یه‌نێ یان كارێكی قه‌ده‌غه كرا‌و بكات یاخود كارێكی وا بكات له پایه‌ی پیشه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه یان بڕیاره‌كانی سه‌ندیكا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ نه‌كات، خۆی تووشی ئه‌و سزایه ده‌كات كه له یاساكه‌دا هاتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره په‌یوه‌ندیی هه‌بێ به‌و كارانه‌ی كه به پێی یاسای دیكه له دژی دا ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له باره‌گای سه‌ندیكا، له (3) سێ ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن پێك دێت وئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: سه‌ندیكا بۆی هه‌یه مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستانيدا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م: 1/هه‌ر كه‌سێكی ده‌ستی دایه پیشه‌ی پزیشكی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر خۆی ناونووس كردبێ یان مۆڵه‌تی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه وه‌رگرتبێ، به‌غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌درێ له (2000) دینار كه‌متر نه‌بێ و له (3000) دینار پتر نه‌بێ. 2/هه‌ر كه‌سێ سیفه‌تێ یا نازناوێ یان نیشانه‌یه‌كی ساخته‌ی له‌خۆ نابێ كه گوایا مۆڵه‌ت دراوه وپیشه‌ی پزیشكی بكات، ئه‌وه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان سزاده‌درێ.
مادده‌ی سی و نۆیه‌م
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: ئه‌نجوومه‌نی ره‌فته‌نی (كاتی)ی سه‌ندیكای پزیشكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه به پێی بڕیاری ژماره (30)ی رۆژی 21/10/1997 دامه‌زراوه، له به‌ڕێوه‌بەرايەتی كاروباری سه‌ندیكادا به‌رده‌وام ده‌بێ به‌مه‌رجێ هه‌ڵبژاردن له ماوه‌یه‌كدا له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ كه له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، ئه‌نجام بدرێ.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: نه‌قیب ولایه‌نه‌كانی كێشه‌كه بۆیان هه‌یه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونەوەی هه‌رێمدا تانووت له بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن له ماوه‌ی (30) رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، بده‌ن.
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م
مادده‌ی چل ویه‌كه‌م: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندارە‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. ده‌ستدانه پیشه ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌ندامی سه‌ندیكان وهه‌موو هه‌لومه‌رجێكیان به پێی ئه‌م یاسایه لێ دێته دی. 2. پێویسته فه‌رمانگه ره‌سمی ونیمچه ره‌سمیه‌كان و دام وده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئیش پێ كردنی ئه‌و پزیشكه‌ی كه ئه‌ندامه بنێرێ بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. نابێ پزیشكی مۆڵه‌تدراو پتر له عیاده‌یه‌ك له هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. نابێ پزیشك عینوانی پسپۆرییه‌ك له‌هه‌ر لقێك له لقه‌كانی پزیشكی هه‌ڵگرێ ته‌نیا دوای وه‌رگرتنی ئه‌و له‌قه‌به ده‌بێ به‌رێگایه‌كی ئوسووڵی له‌لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند وتۆماركردنی له سه‌ندیكادا. 3. پزیشكی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت وهه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بۆی هه‌یه ده‌ست بداته پیشه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ده‌وامی ره‌سمی دا به پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه سه‌ندیكا بۆیانی دیاركردووه. 4. حوكمه‌كانی رێككه‌وتننامه وگرێبه‌نده‌كان بۆ ئه‌ندامه كورده‌كان وبیانییه‌كان وئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دێن پێویسته ره‌چاو بكرێن، له كاتێكدا گه‌ر رێيان پێ بدرێ ده‌ست بده‌نه پیشه‌كه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه بدات: 1/ئاگاداركردنه‌وه: ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌كردنی نووسراوێك بۆ سه‌رپێچیكه‌ر ده‌نێردرێ وئاگادار ده‌كرێته‌وه كه لە هه‌ڵس وكه‌وتی دڵخۆش نین. 2/ئینزار: ئه‌وه‌ش به نووسراوێك بۆی ده‌نێردرێ وتێیدا ناڕه‌زایی له هه‌ڵس وكه‌وتی سه‌رپێچیكه‌ر ده‌رده‌بڕێ وداوای لێ ده‌كرێ ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه سزای توندتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ. 3/غه‌رامه‌یه‌كی له (250) دینار كه‌متر نه‌بێ وله هه‌زار دینار ره‌ت نه‌كات له سه‌رپێچیه‌كه‌ر وه‌رده‌گیرێ وكه نه‌یدا ده‌ستدانه كاری تایبه‌تی پیشه‌یی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ پتر نه‌بێ وئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مێژووی سه‌رپێچیكردنی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌رپێچییه‌ی كرده‌وه، ئه‌وا سزاكه‌ی غه‌رامه‌یه‌ك ده‌بێ كه له (500) دینار كه‌متر نه‌بێ وله (2000) دینار پتر نه‌بێ وکاتێك كه نه‌یدا ئه‌وا رێگه‌ی كاركردنه تایبه‌تییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت كه ساڵێك پتر نه‌بێ. 4/ رێگه‌گرتن له كاركردنی تایبه‌تی پیشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵێك پتر نه‌بێ. 5/غه‌رامه‌كردن ورێگه‌گرتن له ده‌ستدانه‌كار له سنووره‌كانی دوو بڕگه‌كه‌ی (3 و 4)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌بن.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: 1/ئه‌نجوومه‌نی لق له (5) ئه‌ندام و (2) ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه له‌وانه‌ی كه له پیشه‌كه‌دا ماوه‌یه‌ك ئیشیان كردبێ له (5)ساڵ كه‌متر نه‌بێ ئه‌وانه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیانده‌بژێرن. 2/مه‌رجه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی لق له دانیشتوانی هه‌رێم بێ وله هه‌رێم نیشته‌جێ بێ. 3/ئه‌نجوومه‌نی لق له نێو ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكی لق وسكرتێرێك وسه‌رپه‌رشتكارێكی دارایی هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌نی لق ئه‌م كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1/ جێ به‌جێ كردنی پلانی بڕیار له‌سه‌ر دراوی كار، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ورێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا. 2/كاركردن له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیشه‌یی. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی. 4/ئه‌و كاروبارانه‌ی نه‌قیب یا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌سپێرن. 5/دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی لق وده‌سنیشان كردنی مووچه‌یان ئه‌مه‌ش دوای په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێ. 6/ده‌سنیشان كردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لق ده‌كات له لیژنه ره‌سمیه‌كاندا به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: 1/ ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ساز ده‌كات: أ/هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا له‌ژێر چاودێری دادگادا. ب/پەسەندكردنی بودجه‌ی سه‌ندیكا. ج/ئیقراركردن وهه‌مواركردنی پێڕۆی ناوخۆ وسه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا پێشكه‌ش كراوه. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ساڵانه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كانی لقه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: أ/ ئیقراركردنی بودجه‌ی ساڵانه وحسابكاریی كۆتایی. ب/ وتووێژكردن و ئیقراركردنی راپۆرتی ساڵانه و كاروباری سه‌ندیكا. ج/سه‌یركردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا و پێرۆی ناوخۆ پێشكه‌ش كراون.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدانی نهێنی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی دا جێگری نه‌قیب وسكرتێرێك وخه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێ وده‌سته‌ڵاتی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه له پێڕه‌وی ناخۆی سه‌ندیكا ده‌سنیشان ده‌كرێ. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن دانیشتنه ئاساییه‌كانی هه‌ر مانگه جارێك به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌به‌ستێ وده‌شبێ دانیشتنی نا ئاسایی له‌سه‌ر بانگهێشتی نه‌قیب یاخود له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی سازبكات. سێيەم : نەقيب بۆی نيە پتر لە دوو دەورەی هەڵبژاردنی يەك لە دووای يەك لە پايەكەی خۆی بمێنێتەوە، بەڵام بۆی هەيە دووای تێپەڕبوونی دەورەيەكی هەڵبژاردن خۆی بۆ پايەی نەقيب بپاڵێوێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن یان یه‌كێك له لیژنه‌كانی ئه‌گه‌ر له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا ئاماده‌نه‌بوو یاخود له پێنج دانیشتنی جیاجیا له ماوه‌ی ساڵێكدا به‌بێ عوزرێكی ره‌وا به وازهێنه‌ر له كاره‌كه‌ی داده‌نرێ.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێتەوە ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م/ 1/ كاركردن له پێناوی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2/چوونه ناو سه‌ندیكا و قه‌ده‌غه‌كردنیان له ده‌ستدانه پیشه. 3/به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا و جێ به‌جێ كردنی نه‌خشه وبه‌رنامه‌كانی. 4/بانگهێشت كردنی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه و جێ به‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی 5/سه‌رپه‌رشتی كردنی لقەكان ودابينكردنی ڕێكوپێكی چالاكييەكانی. 6/ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه وبه‌ڕێوه‌بردنی دارایی سه‌ندیكا. 7/كردنه‌وه‌ی لقی نوێی سه‌ندیكا. 8/سه‌رپه‌رشتی رێكخستنی ده‌ست دانه پیشه‌ی پزیشكی له عیاده تایبه‌تییه‌كاندا. 9/پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 10/ده‌ستنیشان كردنی ئەو كەسەی نوێنەرايەتی سەنديكا دەكات لە ليژنە ڕەسمی وناڕەسمييەكاندا، ئەگەر هاتوو نەقيب نوێنەرايەتی نەكرد. 11/ناردنی ئه‌و كێشه وشكایه‌تانه‌ی كه دێن، بۆ به‌رده‌م لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان. 12/به‌شداری كردن له پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له‌باره‌ی یاساكاری وپلان وبه‌رنامه‌ی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. 13/پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 14/بڕیاردان له‌سه‌ر به موڵك كردنی ماڵ و خانووبه‌ره و وه‌رگرتنی به‌خشش و مینحه و هه‌ل و مه‌رجی قه‌رز پێدان و قه‌بووڵ كردنی یارمه‌تی دارایی له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكادا. 15/خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان. 16/پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستدانه پیشه. 17/بڕیاردانێكی بنبڕ له باره‌ی وازهێنانی نه‌قیب یان هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا یان هاوشێوه‌كانیان به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێنه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی. 18/دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 19/قبوڵ كردنی به‌خشش به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه ره‌سمیه‌كان. دووه‌م: پێدانی هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به نه‌قیب یان سه‌رۆكه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/ له‌هه‌رپارێزگایه‌ك لقێكی سه‌ندیكا ده‌كرێته‌وه به پێی پێرۆی ناوخۆ. 2/سه‌رۆكی لق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی لق ده‌كات وله كاتی ئامادهنه‌بوونی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لق كه به ته‌مه‌ن له هه‌موویان گه‌وره‌تر بێت سه‌رۆكایه‌تیده‌كات. 3/ماوه‌ی ده‌وره‌ی ئه‌نجوومه‌نی لق سێ ساڵه و له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: 1/دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ. أ ـ ئابوونه‌ی چوونه ناو سه‌ندیكا وئابوونه‌ی ساڵانه ب - ئابوونه‌ی تۆماركردن ج ـ ئابوونه‌ی تۆماركردنی نازناوی پسپۆری د ـ ئابوونه‌ی كردنه‌وه و نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی تایبه‌تی له ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا. هـ ـ ئابوونه‌ی راستاندنی راپۆرتی پزیشكی و ـ قازانجی چاپه‌مه‌نی سه‌ندیكا ز ـ ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه ئه‌ندامان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن له پارێزگاكان حوكمییانی پێ ده‌درێ و لێیان وه‌رده‌گیرێ. ح ـ مینحه وبه‌خشش و هه‌ر داهاتێكی تر. ط ـ ده‌سه‌كه‌وته‌كانی یانه ومه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ندیكا 2/ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی ماوه‌ی نه‌دا بودجه له واده‌ی خۆی دا په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌و كاته له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌روازه وبه‌شه‌كانی پێشوو ده‌كرێ تاكو بودجه‌ی نوێ په‌سه‌ند ده‌كرێ.