أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (الانضباط) ل سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ كاریان توێژینه‌وه و ده‌ستبه‌كار بوونه له‌و شكایه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه بۆیان ده‌چێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: سه‌ندیكا كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی ده‌بێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك بۆ رۆژنامه نووسان به ناوی (سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی عێراق داده‌مه‌زرێت، باره‌گاكه‌ی هه‌ولێره پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و ده‌توانێ لقی تر له ناوه‌نده‌كانی (مراكز) ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و مه‌رجانه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌بیته ئه‌ندام له سه‌ندیكادا: 1. دانیشتووی (مقیم)ی كوردستانی عێراق بێ . 2. بیست ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ. 3. به كووكه (جنحه) و تاونی وا حوكم نه‌درابێ كه شه‌ره‌فی له‌كه‌دار بێ. 4. ئه‌هلییه‌تی پیشه‌یی هه‌بێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریێك پێكدێ كه پێشكه‌ش به لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه كه ئه‌م پیشه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه نابێ له پانزده رۆژنامه‌نووس كه‌متر بن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا له مانه پیك دێ: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن (الانضباط). 4. لیژنه‌ی چاودێری كردن. 5. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكانی كوردستانی عێراقدا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ: 1. خاوه‌نی ئیمتیاز. 2. سه‌رنووسه‌ر. 3. جێكری سه‌رنووسه‌ر. 4. به‌رێوه‌به‌ری نووسین. 5. سكرتێری نووسین. 6. نووسه‌ر. 7. وه‌رگێری رۆژنامه نووسیی. 8. په‌یامنێر. 9. وێنه‌گر. 10. وێنه كێش. 11. ره‌نگرێژ (المصمم). 12. هه‌ڵه‌چن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌رجه‌سته كردنی سیسته‌می فیدرالزم بۆ كوردستانی عێراق. 2. به‌شداری كردنی له بنیاد نانی ده‌وله‌تی دامه‌زراوه‌كان (دولة المؤسسات) و به‌هێز كردنی (پرنسیپ)ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان. 3. به‌رگری كردنی سه‌روه‌ری یاسا و سه‌ربه‌ستی دادگه‌ری. 4. به‌رگری كردن له ئازادییه دیموكراتییه بنه‌ره‌تیه‌كان و ئاشتی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ. 5. پاراستن و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی. 6. پشتگیری كردنی خه‌باتی گه‌لی كوردستان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌مای لێبوورده‌یی و نه‌رمی نواندن له كۆمه‌ڵگادا و پته‌كردنی برایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینی و یه‌كسانی له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا. 7. رێزگرتن له‌سه‌ربه‌ستی رۆژنامه‌نووسی و به‌رگری كردن له مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و زامنكردنی پارێزگاری كردنی پێویست بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كانیان. 8. ئاسان كاری ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان. 9. وه‌رگرتنی سه‌ندیكا له یه‌كیه‌تییه رۆژنامه‌نووسیه جیهانیه‌كان و پێكه‌وه‌نانی پردی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لیاندا. 10. پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان به هه‌موو رێگا گونجاوه‌كان. 11. پشتگیری و پاڵپشتی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له كاتی پێویستدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: كارمه‌ندانی سه‌ندیكا به پێی تۆماری گشتی بۆ سێ جۆر پۆلین ده‌كرێن: یه‌كه‌م: رۆژنامه نووسی (متدرج): ئه‌و كه‌سه‌یه كاری رۆژنامه‌نووسی به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كانیه‌وه ده‌كاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی خۆی، نازناو، یان سیفه‌تی رۆژنامه نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی پێ نادرێ تا دوو ساڵی به‌رده‌وام به‌سه‌ر مماره‌سه‌كردنیدا تێنه‌په‌رێ به پشتگیری كردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له لای كار ده‌كا دوای تۆمار كردنی ناوی خۆی له تۆماری گشتیدا، هیچ جۆره ئیمتیازێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌زموونداری پێنابڕێ تا ناوی ده‌گوازرێته‌وه بۆ خشته‌ی ئه‌م جۆره (صنف)ە، دوای ئه‌وه ماوه‌ی پله به پله (تدرج) ده‌خرێته سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی، ماوه‌ی پله به پله (التدرج) ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له رۆژنامه‌نووسی و راگه‌یاندندا یان هاوتای ئه‌و بروانامه‌یه، یه‌ك ساڵه. دووه‌م: رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموون: ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژنامه نووسیدا به هه‌ر سێ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه به كرده‌وه كاری كردووه یان كار ده‌كا و كردوویه‌تیه پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا ره‌ت بووه كه له بڕگه‌ی رابردوو دا ده‌رخراوه. سێ یه‌م: رۆژنامه‌نووسی به‌شدار: ئه‌و كه‌سه‌یه كه كاری رۆژنامه نووسی ئه‌نجام داوه به بێ ئه‌وه‌ی بیكاته پیشه‌ی سه‌ره‌كی بۆ خۆی ئه‌مه‌ش به به‌رز كردنه‌وه‌ی عه‌قدی پێویست ده‌یسه‌لمێنێ له‌و لایه‌نانه‌وه كه مه‌به‌ستن (من الجهات المعنیه) وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوی خۆی راگوازێته‌وه بۆ خشته‌ی رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌ك كه له (5) پێنج ساڵی به‌رده‌وام كه‌متر نه‌بێ و رۆژنامه‌نووسی بكاته پیشه‌ی خۆی.