أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاروباری دارایی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان ملكه‌چی یاسا داراییه كارپێكراوه‌كان و دیوانی چاودێریی دارایی هه‌رێم ده‌بن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: خاوه‌نی قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه مافی هه‌یه تانه له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت یان داخستنی قوتابخانه یان په‌یمانگه ناحكومیه‌كه بدات له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له ماوه‌یه‌ك كه له حه‌وت رۆژ له رێكه‌وتی پێ ڕاگه‌یاندنی تێپه‌ڕ نه‌كات و ئه‌نجومه‌نیش له ماوه‌ی پازده رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه، بڕیاری كۆتایی خۆی ده‌رده‌كات، و بڕیاره‌كه‌ش شیاوی تانه لێدان ده‌بێت له به‌رده‌م دادگای كارگێریدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: رێگه به هیچ حزب یان رێكخستنێكی سیاسی یان ئایینی نادرێت كه قوتابخانه یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی دابمه‌زرێنێت. دووه‌م: نابێت له هیچ قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی ره‌مزو دروشمی ناكۆك له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی یان ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان وه‌زاره‌ت و هه‌ر لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی یان نیشتیمانیی، بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی، هه‌مان ئه‌و مه‌رج و رێكار‌و رێنماییانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه، به‌سه‌ریدا پیاده ده‌كرێن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته گشت چالاكیه‌كانی فێركردنی نێو پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان رێك‌بخرێن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ره‌تكردنه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت به بڕیاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت پاڵپشت به به‌ڵگه‌و پاساوی یاسایی.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: رێكخستنی سوود وه‌رگرتنی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مامۆستا‌و وانه‌بێژو فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت به رێنمایی ده‌بێت كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: پێویسته ته‌لاری قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان، ئه‌و مه‌رج و ستانده‌ره هونه‌ری و زانستی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه پێویستانه له‌خۆبگرێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌وه‌ند یان په‌نابه‌ران، مافی خۆیانه زمانی فه‌رمی خۆیان له خوێندن و فێركردندا به‌كاربهێنن، به‌مه‌رجێك زمانی كوردی تیایدا بخوێندرێت به‌پێی پرۆگرامێكی تایبه‌ت كه وه‌زاره‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی سه‌رپێچی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بكات، ئه‌وا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له (10.000.000) ده ملیۆن دیناری عێراقی كه‌متر نه‌بێت و له (150.000.000) سه‌دو په‌نجا ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نه‌بێت، سزا ده‌درێت.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێویسته له سه‌ر قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه مۆڵه‌تدراوه‌كان، له ماوه‌یه‌ك كه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2013-2014 تێپه‌رنه‌كات، خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مافی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌و یه‌كسانكردنی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌رچوون له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت پارێزراوه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: مافی قوتابیانی قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان وه‌ك مافی قوتابیانی دامه‌زراوه حكومیه‌كان پارێزراو ده‌بێت.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م:
مادده‌ی سی وپێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بریارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی سی وچواره‌م:
مادده‌ی سی وچواره‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست وچواره‌م:
مادده‌ی بیست وچواره‌م: له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك یان په‌یمانگه‌یه‌كی ناحكومی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجومه‌نێكی كارگێری پێك ده‌هێنرێت: یه‌كه‌م: خاوه‌نی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی، وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارێتی به‌كۆمه‌ڵ بێت، ئه‌وا نوێنه‌رێك بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. دووه‌م: به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی. سێیه‌م: دوو نوێنه‌ر له ده‌سته‌ی مامۆستایان. چواره‌م: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی قوتابخانه یان په‌یمانگه‌ی ناحكومی.
مادده‌ی سی و يه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و يه‌كه‌م: قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كان به پشكنینی ته‌كنیكی وكارگێری وه‌زاره‌ت پابه‌ند ده‌بن، و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی قوتابخانه‌كان، له ڕووی ته‌ندروستی وچاره‌سه‌رییه‌وه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌م قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیانه ده‌كات.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: نابێت قوتابی یان كه‌سوكاری به ئه‌ركی دارایی یان پێبه‌خشین له قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كاندا پابه‌ند بكرێن جگه له كرێی خوێندن نه‌بێت.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.