أحكام القانون

البحث في المحتوى🔎
ازالة
ازالة

مادده‌ی (161)

متن المادە :

مادده‌ی (161) داهاتەکانی وەزارەت پێکدێت لە:- یەکەم: بەشە بودجەی وەزارەت لە بودجەی گشتیی هەرێم. دووەم: داهاتی فرۆشگاکانی دامەزراوە پەروەردەیی و فێركارییە حکومییەکان. سێیەم: یارمەتی و دیاری و بەخشین و ئەو سپاردانەی کە دەدرێت بە وەزارەت بەمەبەستی دروستکردنی تەلاری دامەزراوەی پەروەردەیی و فێرکاریی یان گەشەپێدانیان یان فراوانکردنیان یاخود نۆژەنکردنەوەیان یان دابینکردنی پێداویستیەکانیان. چوارەم: هەر داهاتێکی دیکە کە بۆ وەزارەت و دامودەزگاکانی بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێم، دادەنرێت.

مادده‌ی (162)

متن المادە :

مادده‌ی (162) ئەو بابەت و کەرەستە و ئامێرانەی کە وەزارەت بەمەبەستی پەروەردە و فێرکردن هاوردەی دەکات، یاخود ئەوانەی بۆ ئەو مەبەستە بە وەزارەت دەبەخشرێن، لە ڕەسمە گومرگیەکان دەبەخشرێن.

مادده‌ی (163)

متن المادە :

مادده‌ی (163) وەزارەت، لە ڕێگەی ڕێنماییەوە کە وەزیر دەریدەکات، مافی وەرگرتنی ڕەسمی لەو کار و خزمەتگوزاریانەی خوارەوەدا هەیە:- یەکەم: هاوتاکردنی بڕوانامەکان. دووەم: وردبینیکردنی بەڵگەنامەکان و وەرگێڕانیان. سێیەم: وێنەی زیادەی بەڵگەنامەکان. چوارەم: ڕسوماتی پێدانی مۆڵەت، و نوێکردنەوەی مۆڵەت، گواستنەوەی دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی، ناوگۆڕینی دامەزراوە و ئەو خزمەتگوزاریانەی دیکە کە پەیوەندیان بە دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانەوە. پێنجەم: بەشداربوون لە تاقیکردنەوە دەرەکییەکان.

مادده‌ی (164)

متن المادە :

مادده‌ی (164) یەکەم: هەر کەسێک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و فێرکردن بێ بەرامبەر دروست بکات و بیبەخشێت بە وەزارەت، لە بڕێکی باج دەبەخشرێت کە هاوتای (20٪) بیست لە سەدی تێچووی دروستکردنی دامەزراوەکە بێت. دووەم: دامەزراوەی پەروەردەیی ناحکومی قازانج نەویست، مافی لێخۆشبوونی لە باج بەپێی یاسا بەرکارەکان، هەیە.

مادده‌ی (165)

متن المادە :

مادده‌ی (165) ئەو ڕەسم و کرێ و پێبژاردنە کارگێڕییانەى کە وەزارەت وەریاندەگرێت، بۆ دروستکردن یان نۆژەنکردنەوەی تەلاری قوتابخانە، یان پێداویستیی دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان، یان ڕاهێنانى مامۆستایان و فەرمانبەران یاخود پاداشتکردنیان تەرخاندەكرێن.

مادده‌ی (166)

متن المادە :

مادده‌ی (166) دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان، دەتوانن یارمەتی دارایی و بەخشینەکان وەربگرن، بە مەرجێک لەژێر چاودێریی ووردبینى دارایی و بەپێی ڕێنمایییەکانی وەزارەت بێت.

مادده‌ی (167)

متن المادە :

مادده‌ی (167) وەزارەت مافی ناردنی نێردەی زانستی بۆ دەرەوەی هەرێم و پێشوازیکردنی نێردەی زانستی لە دەرەوەی وڵات هەیە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكان.

مادده‌ی (168)

متن المادە :

مادده‌ی (168) یەکەم: شکۆی دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکانی هەرێم، لە سنووری یاسادا پارێزراوە، و نابێت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەبێ پرس بچنە ناو حەرەمیان، تەنها لەو بارەدا نەبێت کە تاوانێکی بینراو هەبێت، یان لەسەر داوای بەرێوەبەری دامەزراوەکە یاخود پشتبەست بە فەرمانی دادوەر بێت. دووەم: دەستدرێژیکردن بۆ سەر مامۆستا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی، یاخود بەهۆی وەزیفەکەیەوە، بە باری توندکاری سزای دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەری دەوڵەت دادەنرێت.

مادده‌ی (169)

متن المادە :

مادده‌ی (169) یەکەم: دامەزراوە پەروەردەییە حکومییە پەیوەندیدارەکان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زەوی پێویست بۆ دروستکردنی باخچەی منداڵان و قوتابخانە و پەیمانگە پەروەردەییە پیشەییەكان و ناوەندەکانی پەروەردە و فێرکردنی دیکەی حکومی تەرخاندەکەن. دووەم: ئەگەر زەوی پێویست بەپێی حوکمەکانی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە تەرخان نەکرا، وەزارەت بۆی هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، و دوای ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران، زەوی گونجاو بکڕێت یان بە موڵک بکرێتە سەر وەزارەت و لەسەر تێچووی حكومەت، بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر بودجەی وەزارەت هەبێت. سێیەم: ئەو زەویانەی دامەزراوەی پەروەردەیی حکومییان لەسەر بنیاتنراوە یان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون، بە ناوی وەزارەت تۆمار دەکرێن.

ماددەی (170)

متن المادە :

ماددەی (170) بڕى ڕەسمى ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانەى کە وەزارەت پیشکەشى دەکات، بە پەیڕەوێک دیاریدەکرێت، کە ئەنجوومەنى وەزیران دەریدەکات.

ماددەی (171)

متن المادە :

ماددەی (171) پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانى ئەم یاسایە جێبەجێبکەن.

مادده‌ی (172)

متن المادە :

مادده‌ی (172) پێویستە وەزیر ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبەجێکردنی حوکمەکانی ئەم یاسایە دەربکات.

مادده‌ی (173)

متن المادە :

مادده‌ی (173) یەکەم: یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە (4)ی ساڵی (1992)ی هەموارکراو هەڵدەوەشێتەوە. دووەم: یاسای قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە (14)ی ساڵی (2012) هەڵدەوەشێتەوە.

مادده‌ی (174)

متن المادە :

مادده‌ی (174) کار بە دەقی هیچ یاسا یان بڕیارێک ناکرێت کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا ناکۆک بێت.

مادده‌ی (175)

متن المادە :

مادده‌ی (175) یەکەم: ئەرکی وەزارەتە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندن دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بە جۆرێک ڕێکبخات کە لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا هاوتابێت. دووەم: ئەرکی گشت دامەزراوە پەروەردەییە ناحکومییەکانە، پێش دەسپێکی نزیکترین ساڵی خوێندنی دوای دەرچوونی ئەم یاسایە، خۆیان لەگەڵ حوکمەکانی بگونجێنن.

مادده‌ی (176)

متن المادە :

مادده‌ی (176) ئەم یاسایە لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی (وەقایعی کوردستان) جێبەجێ دەکرێت.

المادة 200

متن المادە :

المادة 200 – 1 – يقع باطلا كل شرط يتضمن اعفاء المحاسب من المسؤولية الناشئة عن غشه او خطئه الجسيم. 2 – ومع ذلك يجوز للمحاسب ان يشترط اعفاءه من المسؤولية الناشئة عن خطئه غير الجسيم.

المادة 201

متن المادە :

المادة 201 – لا يخل تطبيق احكام هذا القانون بالمسؤولية الجزائية للمحاسب وفقا للقوانين النافذة.

المادة 202

متن المادە :

المادة 202 – كل فعل ضار بالنفس او المال او الحرية او العرض او السمعة يلتزم من احدثه بالتعويض.

المادة 203

متن المادە :

المادة 203 – 1 – اذا اتلف شخص مال غيره او افسده لزمه تعويض النقص في قيمته. 2 – واذا كان الاتلف كليا لزمه تعويض يعادل قيمة المال وقت وقوع التلف.