أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و نۆیه‌م:
مادده‌ی سی و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه په‌یره‌وی پێویست بۆ ئاسانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پێشنیاز بكا. 2-كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م:
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان بۆیان هه‌یه له تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان و پراكتیكه زانستی و تاقیگه‌ییه‌كان و راهێنانی قوتابیانیاندا یوود له هه‌موو داموده‌زگا پسپۆره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم ببێنن و له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمانگه‌یانه‌ش پێویسته كه كاریان ئاسان بكه‌ن و یاریده‌یان بده‌ن.
مادده‌ی سی و چواره‌م:
مادده‌ی سی و چواره‌م: دادگاكان نابی َئه‌م جۆره داوایانه (دعوی) ببینن كه دژ به زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان یا كۆلێج و په‌یمانگاكانیان ده‌كرێن و په‌یوه‌ندییان به به وه‌رگرتن و گوازتنه‌وه و تاقیكردنه‌وه یا ئه‌و سزایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر ده‌رنه‌چوون و شتی تر ده‌رحه‌ق قوتابیان ده‌درێن ته‌نیا زانكۆ و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان مافی یه‌كالاكلادنه‌وه‌ی ئه‌و شكاتانه‌یان هه‌یه كه له‌م كار‌و بارانه ده‌وه‌شێنه‌وه و به لرێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێن كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا. 2-دادگاكان نابێ داواكانی هه‌ڵسه‌نگاندنی باوه‌رنامه‌ی پله‌ی زانستی عێراقی و بیانی دوای خوێندنی یاسایی و داواكاری به‌خشینی له‌قه‌ب و باوه‌رنامه‌ی زانستی شانازی ببینن
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: په‌یمانگا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا به رێوه ده‌برێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی باڵای و به‌عه‌میدی په‌یمانگا و سه‌رۆكی به‌ش و لقه‌كان پێك دێ كه هه‌مان تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلێجی زانكۆكانی ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ل بارودۆخی په‌یمانگادا بگونجێ و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ و تایبه‌تكارییه‌كانی و چۆنێتی بڕیاردانی به‌و شێوه‌یه ده‌بێ كه له مادده‌ی (16)ی ئه‌م یاسایه دایه.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستا داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و پله‌ی پی ًده‌به‌خشرێ یه‌كێ له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدابێ: 1-باوه‌رنامه‌ی دانپێدانراوی دكتۆرا یا هاوتاكه‌ی له رووی زانستییه‌وه هه‌بێ یا باوه‌ر نامه‌یه‌كی زانستی یا هونه‌ری یا ته‌كنیكی یا پێشه‌یی له‌و تایبه‌تكایانه‌دا هه‌بێ كه بوه‌رنامه‌ی دكتۆرای تێدا نادرێ یا باوه‌رنامه‌یه‌كی هاوتا له رووی زانستییه‌وه به مه‌رجێ ماوه‌ی خوێندن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م باوره‌نامه‌یه سالێ دوای وه‌رگرتنی باوه‌رنامه‌كه‌ی سه‌ره‌تایی كه‌متر نه‌بێ. 2-مامۆستای یاریده‌ده‌ر ی بێ له یه‌كێ له زانكۆكان یا په‌یمانگا هونه‌ریه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و ئە‌و ماوه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو لێكۆلینه‌وه‌ی بایه‌خداری بڵاو كردبێته‌وه كۆششێكی باشی له ده‌رس وتنه‌وه‌دا كر.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ده‌زگاكه له‌و په‌یمانگایانه پێكدێ كه له بواره‌كانی خوێندنی هونه‌ری دوای خوێندنی ئاماده‌ی و هاوتاكانیدا پسپۆرن و كه‌سایه‌تی یه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و بۆی هه‌یه ئامۆژگاری كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای نوێ یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یا له یه‌كدانیان بكا له هه‌ر كاتدا به پێویست زانرا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌زگایه‌ك به پێی ئه‌م یاسایه داده‌مه‌زرینێ پێی ده‌وترێت (ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان له هه‌رێمدا)و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بی.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م. ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێده‌كرێ
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ده‌سته‌ی زانستی و به‌رێوه‌به‌رێتی باڵایه له زانكۆدا و له‌م كه‌سانه پێكدێ: 1-سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك 2-عه‌میده‌كان ئه‌ندام 3-هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌ندام 4-دوو ئه‌ندام له ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی زانكۆ كه له لایه‌ن ده‌سته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن سیاسه‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمدا داده‌رێژێ و نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ده‌كێشێ و له یه‌ك نه‌خشه‌دا بۆ هه‌موو هه‌رێمی رێكده‌خاو سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێ كردنی به باشی ده‌كا و كۆنگره ده‌به‌ستێ و كاروباری نێردراوان هاتووان (المبعوپین و الوافدین) و په‌یوه‌ندی رۆشنبیری به‌رێوه ده‌با.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: زانكۆ شوێنی ئارامییه (حرم امن) و مه‌ڵبه‌ندی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی و فكری و زانستی و ته‌كنیكییه له كۆمه‌ڵداو خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌نجومه‌نێك كاروباری به‌رێوه ده‌با.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: ده‌ببێ ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی زانكۆ داده‌مه‌زرێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆردابێ و خحمه‌تی له ده ساڵ كه‌متر نه‌بی ئه‌وه‌وی دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له زانكۆدا كه له پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوودان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندار و به پێی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: هه‌ر كۆلێجێك عه‌مید سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا كه ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكترای هه‌بێ و له پله‌ی پرۆفیسۆر یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دابێ و خزمه‌تی زانكۆیه به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌وت ساڵ بێ، ئه‌مه ئه‌مه دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا له‌وانه‌ی له پله‌ی مامۆستا (مدرس) و به‌ره‌و ژووردان و دامه‌زراندنیشی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ و ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-تایبه‌تكارییانه زانستییه‌كان أ-چاودێریكردنی ره‌وتی خوێندنی سه‌ره‌تایی باڵا چه‌سپاندنی به‌رده‌وامی باری فیكری و په‌روه‌رده‌یی و زانستی. ب-سه‌لماندنی پێشنیازه‌كانی به‌ش و لقه‌كان. ج-په‌سه‌ند كردنی دابه‌شكردنی باسه‌كانی خوێندن و یه‌كه وه‌رزییه‌كان (الوحدات الفصلیه) به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه و موحازیره‌كاندا و پێكهێنانی لیژنه‌كانی لێدوانی نامه‌كان و دیاری كردنی كاته‌كانیان. د-به‌جێ هێنانی گشت ئه‌و رێنمایی و په‌یره‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به رێكخستنی كاروباری زانستی و په‌روه‌رده ده‌رچوون و ئه‌و بڕیارانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌وه ده‌ركراون. تایبه‌تكارییه ئیداری و داراییه‌كان: أ-به جێهێنانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره و رێنمایانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كاروباری ئیداری و داراییه‌وه هه‌یه. ب-په‌سه‌ند كردنی پێشنیازه‌كانی ئه‌و لێژنانه‌ی له كۆلێجدا پێك هاتوون. ج-په‌سه‌ند كردنی ناونووسی قوتابیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا. د-په‌سه‌ند كردنی كرین و هێنان (استراد)ی كه‌لو په‌لی تاقیگه‌ی و پێویستییه‌كانی تر و گۆڤار و كتێب. ه-په‌سه‌ند كردنی به‌خشینی خه‌ڵات به كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر راهێنان ده‌رس وتنه‌وه له كۆلێجدا و سه‌رپه‌رشتی كردنی نامه‌كان و به‌شداربوون له لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی لیژنه‌كانی لێدوان به پێی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان. و-په‌سه‌ند كردنی گۆرینی ناونیشانی هونه‌ری ئیداری له چوارچێوه (میلاك)ی سه‌لمێنراوی كۆلێجدا و به پێی حوكمی یاسا په‌یره و رێنماییه‌كانی. ز-رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیب كردنی كارگه‌ران له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ری ئیدارییه‌كان له سنووری كۆلێج و فه‌رمانگه‌كانی زانكۆدا دوای سازكاری (تنسیب) له نێوان هه‌ردوو لای گواستنه‌وه‌كه‌دا به مه‌رجێ له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه په‌سه‌ند بكرێ.
مادده‌ی چله‌م:
مادده‌ی چله‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكا.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م:
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: زانكۆكان و په‌یمانگا و ده‌زگا هونه‌ری یه‌كان ده‌به‌خشرێن له ره‌سمی گومرگی هه‌موو ئه‌و شمه‌ك و كه‌ل و په‌ل و جیهازانه و پارچه‌كانیان و شمه‌كی یه‌ده‌گ و تاقیگه‌یی و ئامێری روونكردنه‌وه و فیلم بڵاوكراوه و كتێب و چاپه‌مه‌نی هێنرا و له ده‌ره‌وه و له چوارچێوه‌ی پرۆژه و تایبه‌تكارییه‌كانی خوێندن دا كه خزمه‌تی به‌سته‌كانی ده‌به‌خشرێن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامه‌تی ئه‌مانه پێكدێ. 1-جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگری سه‌رۆك. 2-وه‌زیری په‌روه‌رده 3-سه‌رۆكه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێم. 4-سه‌رۆكی ده‌زگای په‌یمانگه هونه‌رییه‌كانی هه‌رێم. 5-حه‌وت له ئه‌ندامانی ده‌سته‌كانی ده‌رس وتنه‌وه (الهیئات التدریسیه) له‌وانه‌ی به پله‌ی پرۆفیسۆر (استاژ) یا پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر(استاذ مساعد) له كاتی پێویستدا له‌گه‌ل له‌به‌ر چاو گرتنی بواره‌كانی پسپۆریدا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن مقه‌ررێكی ده‌بێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌نجومه‌ن كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نیوه‌زیرانه‌وه له پسپۆرانی بواری خوێندنی بالا داده‌مه‌زرێ و ئه‌ركی رێكخستنی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن و نووسینی مه‌حزه‌ره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی و تۆمار كردنی بڕیار و ئامۆژكاری و راپۆرته‌كانی به‌جێ دێنێ و راگه‌یاندنیان به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كاد له ده‌رچوونیانه‌وه و به دواداچوونی ئه‌م كاروبارانه‌ی لای ئه‌و لایه‌نانه‌ی پیایان گه‌یه‌نراوه زانینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆیان نراوه و به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرت له باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به مامۆستای یاریده‌ده‌ر داده‌مه‌زرێ یا ئه‌و له‌قه‌به‌ی پێ ده‌به‌خشرێ باوه‌رنامه‌ی ماجستێر یا هاوتاكه‌ی هه‌بێ. 2-ئه‌گه‌ر مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ماوه‌ی چوار ساڵدا له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نه‌خرایه پله‌یه‌كی به‌رز تره‌وه ده‌بێ بگوێزرێته‌وه بۆ ده‌ه‌روه‌ی خوێندنی باڵا به مه‌رجێ گواستنه‌وه‌كه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی كۆلێج و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی له‌سه‌ر بێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: 1-ده‌بێ ئه‌وه‌ی به عه‌میدی په‌یمانگا داده‌مه‌زرێ له پله‌ی مامۆستا و به‌ره‌ژووردا بێ دوای هه‌ڵبژاردنی له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس ووتنه‌وه‌ی په‌یمانگاوه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئامۆژگاری ئه‌نجومه‌ن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێ. 2-عه‌میدی په‌یمانگا ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تكاری یانه‌ی عه‌میدی كۆلێجی ده‌بێ كه له‌م یاسایه‌دا دیار كراون و به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی په‌یمانگادا بگونجێ.