أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی ده‌رچواندنیه‌وه كاری پێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (31) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگری په‌یمانگا به بریاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌كه‌ی (مدرس) یان سه‌روه‌تر بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی هاو دژی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی (13) سیانزه‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی زانكۆ به ده‌ستنیشان كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵاوه داده‌مه‌زرێت، به‌و مه‌رجه‌وی كه ده‌بێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و لا‌نی كه‌م پله‌ی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی (خدمته الجامعیه) له ده ساڵان كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی (17) حه‌ڤده‌هه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: راگر (عمید)ی كۆلێژ به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه ده‌ستنیشان ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله‌ی پرۆفیسۆر یان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر بێت و راژه‌ی زانكۆیی له (7) حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت و، هه‌مان ئه‌و پسپۆریانه‌ی (اختصاصات) به خۆ ده‌گرێت كه له مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتوون.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مادده‌ی بیست و نۆهه‌م هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا داده‌مه‌زرێت، به مه‌رجێك بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بێت و پله زانستییه‌كه‌ی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر نزمتر نه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریی بێت.